Draw Media

ئایا عادل عەبدولمەهدی دەتوانێت عێراق رزگاربكات

ئایا عادل عەبدولمەهدی دەتوانێت عێراق رزگاربكات

2018-10-14 11:12:03


(درەو میدیا):

ئەحمەدی حاجی رەشید پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی ئاماژە بە ئاستەنگە ئابورییەكانی بەردەم كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی دەكات و رایدەگەیەنێت:  لە ماوەی (۱۲) ساڵ حوكمی حیزبی دەعو ەو بە كابینەكانی ( مالیكی و عەبادی) تا ئێستا قەرزەكان لە ۱۲٤ ملیار دۆلار نزیك دەبنەوە.
ئەحمەد حاجی رەشید لە پۆستیکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک  ئاماژەی بەوەشكردووە، نوێنەری وڵاتانی نادی پاریس لە ۱۷_۲۱ نۆڤەمبەر ساڵی ۲٠٠٤ لە واشنتۆن كۆبونەوەیەكی گرنگیان سازدا بە ئامادەبونی شاندی عێراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی سەبارەت بە لێخۆش بوونی قەرزە دەرەكییەكانی عیراق كە لەو كاتە 38 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار بوو كە بەسێ قۆناغ گەیشتە 7  ملیار و800 ملیۆن دۆلار واتە لیخۆشبونی۸٠٪ قەرزە دەرەكیەكان ،ئەمە لە كاتیكدا بوو ڕێژەی قەرزەكانی عێراق تا ۲٠٠٤ هەڵكشابوو بۆ نزیكەی ۱۲٠ ملیار دۆلار تا لە ۲۹ سێپتەمبەری ۲٠٠٤ وڵاتانی نادی پاریس دەستیان كرد بە كوژانەوەی قەرزەكانی سەر عێراق بەمەرجێ عێراق پابەند بێت بە پەیرەوكردنی سیاسەتەكانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە دیسان قەرزەكانی عێراق بەرەو هەڵكشان دەڕۆن بە هۆی ناجێگیری ئابوری و سیاسی ماوەكانی پێشوو و هەروەها دڵسۆز نەبوون بۆ پاشەرۆژی عێراق و وەچەكانی ئایندە لەلایەن سەركردەكانی عیراق لە ماوەی (۱۲) ساڵ حوكمی حیزبی دەعوە و تا ئێستا قەرزەكان لە ۱۲٤ ملیار دۆلار نزیك دەبنەوە.
تەنها بڕی ئەو سووەی (ریبا) لەسەر عێراقە بۆ تەنها یەك ساڵ كە (٤۱) دەزگاو دامەزراوەو وڵات وەری دەگرن دەكاتە (۳۸۳٤٠۷۲) سێ ترلیۆن هەشسەدو سی و چوار ملیارو حەفتاو دوو ملیۆن دینارە كە بەدۆلار دەكاتە نزیكەی بە نرخی فەرمی (۱۱۸۲) دینار بۆ هەردۆلاریك دەكاتە (۳۲٤۳۷۱۷٠٥۲) سی ملیارو دووسەدو چل و سێ ملیۆن و حەوسەدو حەڤدە هەزارو پەنجاو دوو دولارە.
ئەوە لە كاتیكدا فائیدە یان سوو هەبیت دەبێت قیستی دانەوەی قەرزیش باس بكەیە كە چەند هێندەی ئەو پارەیەیە كە لە بوجەكەدا هاتوە بڕەكەی دەكاتە (۱۱۱۸۸٠٦۲۲٦٦) یازدە ترلیۆن سەدوو هەشتاو هەشتملیارو وشەست ەو دوو ملیۆن و دووسەدوو شەست و شەش هەزار دینارە كە بە دۆلار دەكاتە (۹٤٦٥۳٦٥٦٥٠) نۆ ملیارو چوارسەدو شەست و پێنج ملیۆن و سێ سەدو شەستە پێنج هەزارو شەسەدو پەنجا دۆلار دەخەمڵێنریتكە بەگشتی هەردوو فائیدەو قیست دەكاتە (۱٥٠۲۲۱۳٥۸۲۲)پازدەترلیۆن و بیست و دوو ملیارو سەدو سی پینج ملیۆن و هەشسەدو بیست وو دوو هەزار دینار واتە بەنزیكەیی (۱۲۷٠۹٠۸۲۷٠۲) دوازدە ملیارو حەوتسەدو نۆ ملیۆن هەشتاو دوو هەزارو حەوت سەدودوو دۆلارە كەوای كردوە بوجەی سیادی بگاتە (٤٦) ترلیۆن دیناری عێراقی و تەنها بڕی تەرخانكراو بۆ بۆ دانەوەی فائیدەو قیست بەئەندازەی هەندی وڵانی ئەقلیمی و چەند ولاتیكی جیهانی ببیت.
پرسیارە كە لیرەدا ئەوەیە :
ئایا عادل عەبدولمەهدی دەتوانێت ئەم میراتە قورسەی دوو پێشینە كەی خۆی مالیكی و عبادی لەكۆڵ عێراق بكاتەوە.


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand