15 هەزار كەس خۆیان بۆ كابینەكەی عەبدولمەهدی كاندیدكردووە
2018-10-13 06:58:14
(درەو میدیا):
نوسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێدراوی عێراق، دوێنێ هەینی ئەنجامی كۆتایی خۆ كاندیكردنی بۆ پۆستە وزارییەكانی حكومەتی نوێی عێراق بە شێوەی ئەلیكترۆنیی راگەیاند و ئاشكرایكرد كۆی ئەوانەی كاندیدبوونیان تەواو بووە گەیشتوەتە 15184 كەس.
نوسینگەی راگەیاندنی عەبدولمەهدی لە بەیاننامەیەكدا كە كۆپییەكی بە " درەو میدیا" گەیشتووە، دەڵێت:" لە وادەی خۆیدا و لە كاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 11ی تشرینی یەكەمی 2018 دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستە وزارییەكان بە شێوەی ئەلیكترۆنیی داخرا و ژمارەی ئەوانەی كاندیدبوونیان تەواوبووە گەیشتوەتە 15184 كەس".
ئاشكراشیكردووە ئەو كاندیدانە دانیشتوی سەرجەم پارێزگاكانن و ژمارەی ئەو كاندیدانەشی خاوەنی بڕوانامەی دكتۆران گەیشتوەتە 1778 كەس بە رێژەی 12% و بڕوانامەی ماستەریش 2200 كەسە بەرێژەی 14%.
ئاماژەی بەوەشكردوووە كە رێژەی كاندیدە ژنەكان گەیشتوەتە 15% و پیاوانیش 85% و رێژەی كاندیدە سەربەخۆكانیش گەیشتوەتە 96%.,
نوسینگەی عەبدولمەهدی لە بەشێكی تری بەیاننامەكەیدا دەڵێت:" رێوشوێنی ئێستا بریتیە لە جیاكردنەوەی ئەلیكترۆنیی داواكارییەكان و دوورخستنەوەی ئەو داواكارییانەی كە مەرجە یاسایی و هونەرییەكانیان تێدا نیە".
و ئاشكراشیكردوووە لە یەكەم وردبینیكردنی سەرەتاییدا بە گوێرەی پێوەرەكان 601 لە باشترین كاندیدەكان دیاریكراون و لیژنەیەك لە شارەزایان وردبینی داواكاری ئەو 601 كەسە دەكەن بۆ ئەوەی باشترینیان لێ دەستنیشان بكرێت و بانگهێشتبكرێن بۆ چاوپێكەوتن لەگەڵیان.
ئاماژەیبەوەشداوە هەنگاوی داهاتوو بریتیە لە ئەنجامدانی چاوپێكەوتنی راستەوخۆ لەگەڵ تیمی پسپۆر و وردبینی توانا و بڕوانامەكانیان و پاشان چاوپێكەوتنی كۆتایی و راستەوخۆی كاندیدە لێهاتووەكان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو.
ئەنجامی كۆتایی كاندیدی پۆستە وزارییەكانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق:
• 15 184 كەس داواكاریی كاندیدبوونیان تەواوبووە
• رێژەی ژنان 15 % یەو پیاوان 85%.
• 12%ی كاندیدەكان خاوەنی بڕوانامەی دكتۆران.
• 14%ی كاندیدەكان خاوەنی بڕوانامەی ماستەرن.
• 96%ی كاندیدەكان سەربەخۆن.
پارێزگاكان:
دهۆك : 167 كەس خۆیان كاندیدكردووە
هەولێر: 299 كەس
هەڵەبجە: 18 كەس
سلێمانی: 280 كەس
كەركوك: 741 كەس
نەینەوا: 689 كەس
بەغداد: 5827 كەس
بەسرە: 912 كەس