Draw Media

"ئەمریكا دەیەوێت دەوڵەتێكی سەربەخۆ لە خۆرهەڵاتی فورات دابمەزرێنێت"

"ئەمریكا دەیەوێت دەوڵەتێكی سەربەخۆ لە خۆرهەڵاتی فورات دابمەزرێنێت"

2018-10-12 20:23:48


(درەو میدیا):

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایدەگەیەنێت، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەرێگەی كوردەكانەوە دەیەوێت دەوڵەتێكی سەربەخۆ لە خۆرهەڵاتی فورات لە سوریا دابمەزرێنێت.
لاڤرۆڤ لە لێدوانێكیدا بۆ " RT فرانس" و " باری ماچ" و " لۆفیگارۆ" وتی:" باوەڕم وایە كە ئیدلیب دوا ناوچەی كێشە نییە لەسەر خاكی سوریا، روبەرێكی بەرفراوان لە خۆرهەڵاتی فورات، كاروباری لێ بەڕێوەدەچێت كە بەهیچ شێوەیەك مایەی قبوڵكردن نییە".
لاڤرۆڤ وتیشی:" ویلایەتە یەكگرتووەكان، لە رێگەی هاوپەیمانە سورییەكانییەوە و پێش هەموشیان كوردەكان، هەوڵدەدات ئەو رووبەرە خاكە بۆ بونیادنانێكی دەوڵەتێك بەكاربهێنێت و ئەوەش كارێكی نا شەرعییە".
لە بەشێكی تری قسەكانیدا وەزیری دەرەوەی روسیا ئاشكرایكرد كە ئەمریكییەكان لە خۆرهەلاتی فورات دەسەڵاتی هاوتەریت و جێگرەوەی دەسەڵاتی شەرعی سوریا بونیاددەنێن و كاردەكەن بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان و نیشتەجێكردنیان".
ئاماژەیبەوەشدا ئەوە لە كاتێكدایە ئەمریكا و فەرەنسا و وڵاتانی فەرەنسا نایانەوێت دۆخێكی وا بڕەخسێت ئاوارەكان بگەڕێنەوە ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی سوریادان.
ئاشكراشیكرد ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەوانەیە سەرلەنوێ سەركێشییەكی مەترسیدار لە كوردستانی عێراق و بیرۆكەی ئەوەی ناودەبرێت كوردستانی گەورە دەستپێبكات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand