وەزیر و پەرلەمانتاران شەش ملیار دینار وەردەگرن
2018-10-10 09:47:45
لە راپۆرتێكدا رۆژنامەی ئاژانس بڵاویكردۆتەوە ، دوای کۆتاییهاتنی کابینەی هەشتی حکومەت و خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان، سەرجەم پەرلەمانتار و وەزیرەکان مووچه‌ی شه‌ش مانگیان پێ ده‌درێت و دواتریش به 80%ی مووچه‌کانیان خانه‌نشین ده‌کرێن، بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی که 111 په‌رله‌مانتار و 19 وه‌زیر وه‌ری ده‌گرن زیاتر له 6 ملیار دیناره.
مووچه‌ی مانگانه‌ی هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێك هه‌شت ملیۆن دیناره و بۆ 6 مانگ هه‌ر په‌رله‌مانتارێک 48 ملیۆن دینار وه‌رده‌گرێت، هه‌ر 111 په‌رله‌مانتاره‌که 5 ملیار و 328 ملیۆن دینار ده‌کات. وه‌زیره‌کانیش 6 ملیۆن و 800 هه‌زار دینار مووچه‌یانه و هه‌ر وه‌زیرێک مووچه‌ی شه‌ش مانگه‌که‌ی ده‌کاته 40 ملیۆن و 800 هه‌زار دینار، مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زیره‌کانیش به یه‌که‌وه ده‌کاته 775 ملیۆن و 200 هه‌زار دینار. کۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌درێت به په‌رله‌مانتار و وه‌زیره‌کان ده‌کات 6 ملیار و 103 ملیۆن و 200 هه‌زار دینار.
مه‌ڕوان گه‌ڵاڵی، پەرلەمانتاری خولی چوارەمی پەرلەمان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ ڕایگەیاند، ئەو کارە یاساییە و هەر کەسێک خانەنشین بکرێت مووچەی شەش مانگی ته‌واوه‌تی مووچه‌که‌ی بەسەر یەکەوە دەدرێتێ و ئەوە مافێکی پەرلەمانتارە و هیچ هەوڵێکی ڕەتکردنەوەشی نییە.
وتیشی: ״ده‌بێت ئه‌و پاره‌یه بدرێته ئه‌ندامانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م خوله‌دا چوار په‌رله‌مانتار خانه‌نشین بوون و پاره‌كه‌یان وه‌رگرتووه.״
خانەنشینکردنی ئەو پەرلەمانتار و وەزیرانە بەو مووچە بەرزە و وەرگرتنی ئەو شه‌ش مووچه‌یان به‌سه‌ر یه‌که‌وه لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێم بە بیانووی قەیرانی دارایی زیاتر لە دوو ساڵە بەشێکی مووچەی فەرمانبەرانی پاشەکەوت کردووە و تا ئێستاش فەرمانبەران بەو پاشەکەوتەوە مووچە وەردەگرن.
شوان ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری یاسایی خولی چوارەمی په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند: ״بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌رێكی حكومه‌ت وایه حه‌قێكی خۆیه‌تی كه مووچه‌ی شه‌ش مانگی به ته‌واوی پێ ده‌درێت، به‌ڵام ته‌نها وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و پۆستە باڵاکان دوای چوار ساڵ ده‌توانن خانه‌نشین ببن.״
وه‌رگرتنی ئه‌و پاره‌یه‌ی په‌رله‌مانتاران له کاتێکدایه که په‌رله‌مان دوو ساڵ په‌ک خرا و له ماوه‌ی ئه‌م خوله‌شدا ته‌نها 37 یاسای ده‌رکردووه.
وتیشی: ״نازانم بۆچی ته‌نها له‌سه‌ر په‌رله‌مان قسه ده‌كرێت، پێشتر مووچە کەم کراوەتەوە پەرلەمانتار هەیە ئێستا قەرزدارە، هەیە بەهۆی پێنەبوونی پارە نەهاتووە بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان، بۆیە هیچ هەوڵی ڕەتکردنەوەی ئەو پارەیە نییە.״
لەم خولەی پەرلەماندا یاسایەک هەبوو بۆ ڕێکخستنەوەی مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی، بەڵام لەم خولەدا نەتواندرێت تێپەڕێندرێت و مووچەی پلە باڵا و خانەشینییەکانیان وەک خۆی ماوەتەوە.
هیوا نه‌سره‌دین، سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند: ״هه‌ر كه‌سێك له وه‌زیفه بێت ئه‌و پاره‌یه وه‌رده‌گرێت، شه‌ش مانگ مووچه‌ی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ریه‌که‌وه پێ ده‌درێت، ئێمه ئاماده‌كاریمان نه‌كردووه بۆ پێدانی ئه‌و پاره‌یه به‌ڵام وه‌كو ئیستحقاقێک نووسراو ده‌كه‌ین بۆ پێدانی ئه‌و پاره‌یه به ئه‌ندامانی په‌رله‌مان.״