Draw Media

ئەردۆغان : دەبێت سعودییە بانگەشەكانی بسەلمێنێت 

ئەردۆغان : دەبێت سعودییە بانگەشەكانی بسەلمێنێت 

2018-10-09 09:43:12


(درەو میدیا):

دۆناڵد ترەمب، سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا، نیگەرانە سەبارەت بەو ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیانەی كەپەیوەستن بەڕۆژنامەنوسی سعودی جەمال خاشقچی، ترەمپ لەكۆشكی سپی بەڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند"نیگەرانم سەبارەت بەو پرسە، نامەوێت گوێم لێیبێت، تەمەننا دەكەم چارەسەرببێت، تائێستا هیچ كەس شتێك لەوبارەیەوە نازانێت"، پێشتریش كۆشكی سپی بەیاننامەیەكی بەناوی ترەمپەوە بڵاوەكردەوە و ڕایگەیاند" هەواڵی زۆر خراپ لەسەر ئەو بابەتە هەیە، ئەوەش پرسێكە حەزی پێناكات".
هاوكات مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای لەدەسەڵاتدارانی سعودییە كرد پشتیوانی لێكۆڵینەوەیەكی گشتگیربكەن سەبارەت بەدیارنەمانی خاشقچی، كە لەهەفتەی ڕابردوەوە دیارنەماوەو پۆلیسی توركیا پێیوایە لەناو كۆنسوڵگەری سعودیە لەئەستەنبوڵ كوژراوە.
پۆمپیۆ لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە"داوا لەشانشینی عەربی سعودی دەكەین پشتیوانی لێكۆڵینەوەیەكی قوڵ بكەن سەبارەت بەدیارنەمانی خاشقچی، پێویستە ئەنجامەكانیشی ڕوون و شەفاف بێت"، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا  ئاماژەی بەوەشداوە ڕاپۆرتی ناڕوون و دژبەیەكیان گوێ‌ لێبووە، سەبارەت بەسەلامەتی و شوێنی ڕۆژنامەنوسی دیار و بەشدار لەڕۆژنامەی (واشنتۆن پۆست) جەمال خاشقچی، تەئكیدیشی كردووە، گەورە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە لەڕێی كەناڵە دبلۆماسییەكانەوە قسەیان لەگەڵ سعودییەكان كردووە لەسەر ئەو پرسە.
لای خۆیەوە، مایك بێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا بێزاری خۆی لەو ڕاپۆرتانە پیشاندا كە باس لە چارەنوسی خاشقی دەكەن و ڕایگەیاندووە" پرسێكی خەمناك دەبێت ئەگەر ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاودەكرێنەوە ڕاستبن"، بنس تەئكیدی كردووە" جیهانی ئازاد شایەنی وەڵامدانەوەیە" سەبارەت بە خاشقچی و " توندوتیژی دژی ڕۆژنامەنوسان لەسەرانسەری جیهان هەڕەشەیە بۆ سەر ئازادی ڕۆژنامەگەری و مافی مرۆڤ".  
هەر لەچوارچێوەی كاردانەوەكانی بەرپرسانی ئەمریكادا، لیندسی گراهام سیناتۆری دیاری ئەمریكی كە یەكیكە لەكەسەنزیكەكانی ترەمپ، هۆشداری داوەتە سعودییەكان و ڕایگەیاندووە، ئەگەر كوژرانی ڕۆژنامەنوسە سعودییەكە ڕاستبێت، لێكەوتەكانی "وێرانكەر" دەبن بۆ پەیوەندییەكانی واشنتۆن و ڕیاز.
دوای ئاشكراكردنی زانیاری لەبارەی  كوشتنی خاشقچی لەلایەن بەرپرسانی توركیاوە لەكونسوڵگەری سعودیە لەئەستنەبوڵ كە ڕۆژی سێ‌ شەممەی ڕابردوو ناوبراو سەردانی كردوون بۆ ڕاپەڕاندنی هەندێك مامەڵەی ئیداری، لیندسی گراهام بەپێویستی دەزانێت كە سعودییەكان "وەڵامی ڕاستگۆیانە" بخەنەڕوو و ڕاشیگەیاندووە" ئێمەكۆكین لەسەر ئەوەی ئەگەر ئەو تۆمەتانەی ڕوبەڕوی سعودیە دەكرێنەوە ڕاستبن، ئەوە وێرانكەر دەبێت بۆ پەیوەندییەكانی ئەمریكا و سعودیەو پێویستە باجێكی گەورە بدەن كە تەنها لەڕووی ئابورییەوە نابێت".
گراهام تەئكیدی كردوە،  بۆب كروكر سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەرەوە لەئەنجومەنی پیران هەمان ڕای ئەوی هەیە، كروكر لەتویتێكدا كە دوێنێ‌ دووشەممە بڵاویكردۆتەوە دەڵێت" بەشێوەیەكی شەخسی لەسەرپرسی دیارنەمانی خاشقچی لەگەڵ باڵیۆزی سعودیە لەویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا قسەی كردووە".
ڕاشیگەیاندووە"لەكاتێكدا چاوەڕێی زانیاری زیاتر دەكەین، بزانن كە بەشێوەیەكی گونجاو وەڵامی هەر وڵاتێك دەدەینەوە  ڕۆژنامەنوسان لەدەرەوە بكاتە ئامانج".
 
ئەردۆغان متمانەی بەسعودییەكان نیە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ڕەخنەی لەو لێدوانانە دەگرێت كە بەرپرسانی كۆنسولگەری سعودییە لەئەستەنبوڵ بڵاویدەكەنەوە و دەڵێت" كۆنسوڵگەری سعودیە ناتوانێت خۆی بەو قسانە ڕزگاربكات كە دەڵێت خاشقچی بارەگاكەی بەجێهێشتووە".
ئەردۆغان لەگۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاشیگەیاند"پێویستە لەسەر بەرپرسانی كۆنسوڵگەری سعودییە بیسەلمێنن خاشقچی بارەگاكەی بەجێهێشتوە" تەئكییشی كردووە" پێویستە بەزوترین كات بگەنە ئەنجامێك لەڕێی لێكۆڵینەوەكانەوە". 
ڕونیشیكردەوە، داواكاری گشتی بەدواداچون بۆ تۆماری هاتن و ڕۆیشتنی هاوڵاتیانی سعودییە دەكات لەفرۆكەخانەی ئەستنەبوڵ و بەرپرسیارێتیەكی سیاسی و ئینسانیشیان لەسەر بۆ بەدواداچونی پرسی ڕۆژنامەنوسە سعودییەكە لەنزیكەوە و بەرپرسانی ئاسایشی و هەواڵگری وڵاتەكەشی لێكۆڵینەوە لەو پرسە دەكەن. 


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand