Draw Media

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی تكای شكاندنی بایكۆت دەكات

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی تكای شكاندنی بایكۆت دەكات

2018-04-02 09:18:24


هەوڵەكان بە ئاراستەی شكاندنی بایكۆت بەردەوامە و حكومەت و دەزگا ئەمنییەكان و دامەزراوەكانی تایبەت بە تەندروستی و پەروەردە لە هەوڵدان بۆ شكاندنی بایكۆت و كۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەكان و خۆپیشاندەرانیش سورن لەسەر بایكۆت و خۆپیشاندانەكان تا ئەوكاتەی سیستمی موچە هەڵدەوەشێتەوە
لە نوێترین هەنگاودا بۆ شكاندنی بایكۆتی مامۆستایان بەڕێوەبەری گشتی پەرەردەی سلێمانی و پەروەردەی قەزاكان كۆبونەوە و دواتریش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی تەواوی بەرێوەبەرەكانی سنورەكە رایگەیاند دۆخی پەروەردە لە مەترسیدایە و تا حەفتەی ئاییندە دەرگای قوتابخانەكان نەكرێنەوە پرۆسەی خوێندن لەمساڵدا دەفەوتێت، بۆیە  داوایكرد لە سبەینێوە  دەرگای قوتابخانەكان بكرێنەوە و كۆتایی بە خۆپیشاندانی مامۆستایان بهێنرێت. 
ئەم هەنگاوەی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەدوای راگەیەنراوەكەی پارێزگاری سلێمانی هات كە دوێنێ 1/4/2015 بڵاوكرایەوە و  تیایدا داوای كرد لەپێناوی دروستكردنەوەی متمانە و نەوەستانی ژیانی گشتیدا تا كاتی دڵنیابوون لە سیستمی نوێ‌، خوێندنگا و نەخۆشخانە و تەواوی فەرمانگەكان بكەنەوە و بیانكەنە پێگەی چاودێریكردنی حكومەت‌ و پاراستنی داوا ڕەواكان و كاراكردنەوەی خزمەتگوزارییەكان.
ئەمڕۆش جموجوڵی هێزە ئەمنییەكان بە ئاراستەی شكاندنی بایكۆتی موچەخۆران بەتایبەتیش كەرتی تەندروستی زیاتر بوو، هەوڵی زۆریاندا فەرمانبەران ناچاربكەن دەرگای نەخۆشخانەكان بكەنەوە.
بەپێی زانیاریەكانیش پارتی دیموكراتی كوردستان فشاری لە یەكێتی كردووە بۆ ئەوەی تا رۆژی پێنج شەمە كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان بهێنرێن و بایكۆت بشێندرێت، بەڵام  خۆپیشاندەران سورن لەسەر بەردەوامی و نەشكاندنی بایكۆت.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand