Draw Media

عەبدولمەهدی یەكەم بەیاننامەی بڵاوكردەوە

عەبدولمەهدی یەكەم بەیاننامەی بڵاوكردەوە

2018-10-07 10:21:17


(درەو میدیا):
عادل عەبدولمەهدی ڕەتیدەكاتەوە هیچ بڕیارێكی دابێت، دەشڵێت، هەموو ئەو لێدوانانەی دەخرێنە پاڵ ئەو، دوورن لەڕاستییەوە.
نوسینگەی ڕۆژنامەوانی عادل عەبدولمەهدی راسپێدراو بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لە عێراق، لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، ژمارەیەك لە پێگەو پەڕە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لێدوان دەخەنە پاڵ عادل عەبدولمەهدی‌و زانیاری هەڵبەستراو لەبارەی كۆمەڵێك بڕیار بەناوی سەرچاوەی نادیارەوە، بڵاودەكەنەوە.
نوسینگەكەكەی عەبدولمەهدی ئاماژە بەوەدەكات، ئەو لێدوانانەی بەناوی سەرچاوەوە، یاخود قسە لەسەر دەركردنی بڕیار دەكەن، دوور و نزیك ڕاستییان تێدانیە و سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو هیچ شتێكی لەوبارەیەوە بڵاونەكردوەتەوە.
نوسینگەی ڕۆژنامەوانی عەبدولمەهدی، داوایكردووە، تەنها پشت بەو هەواڵە ڕەسمیانە ببەسترێت كە عادل عەبدولمەهدی یان لەلایەن نوسینگەی ڕۆژنامەوانییەكەیەوە بڵاودەكرێنەوە.  
چەند پێگەیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەمدواییە كۆمەڵێك هەواڵیان بەناوی عادل عەبدولمەهدی بڵاوكردەوە، لەوانە ئەژمارنەكردنی ئەمساڵی خوێندن بۆ خوێندكاران بە دەرنەچوو.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand