دەنگەكانی گۆڕان 60% و كورسیەكانی 50% كەمیكردووە
2018-10-03 17:25:25
( درەو میدیا):
بە بەرارود بە هەڵبژاردنی 21/9/2013 دەنگ و كورسیەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی 30/9/2018 زیاتر لە نیوە دابەزیوە.
بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی پەرلەمانی كوردستاندا، بەپێی ئەنجامە نافەرمیەكان نزیكەی ( 195 هەزار ) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی ( 12%) و 12 كورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە.
بەبەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو 2013 بزوتنەوەی گۆڕان كە (476736) دەنگ و بەڕێژەی (24.4% ) و (24) كورسی بەدەستهێناوە ، بەو پێیەش 50% ی كورسیەكانی كەمیكردووەو دەنگەكانیشی (59%) كەمیكردووە بەزیاتر ( 280 هەزار ) دەنگ كەمیكردووە.
بابهتی پهیوهندیدار