تاتڵیساس لە نزیك عەفرین گۆرانی بۆ سەربازانی توركیا دەڵێت

2018-04-01 20:13:14
رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا هەڵمەتی پشتیوانی بۆ شەرعیەتدا بە داگیركردنی عەفرین دەست پێكردووە، بۆ ئەو مەبەستە ئیبراهیم تاتڵیساس و سپیل جان و ژمارەیەك گۆرانیبێژ و وەرزشوانی توركیا دەباتە سنورەكانی توركیا لە نزیك كانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای كوردستان و تاتڵیساس گۆرانی بۆ سەربازانی توركیا دەڵێت.
لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ ئەو سەربازانەی سوپای توركیا كە بەشداری داگیركردنی كانتۆنی عەفرینیان كردووە،، ئیبراهیم تاتڵیساس گۆرانی پێشكەشكرد و پشتگیری خۆیان بۆ سوپای توركیا دووپاتكردەوە و لە داگیركردنی عەفریندا.
هەمیشە ئەردۆغان بۆ كۆكردنەوەی پشتیوانی لە هەڵبژاردن و ئۆپەراسیۆنەكانی پەنا بۆ هونەرمەندەكان و سیاسییەكانی كورد دەبات، مانگی 11ی ساڵی 2013ش ئیبراهیم تاتڵیساس بەیاوەری رەجەب تەیب ئەردۆغان و مەسعود بارزانی سەرۆكی پێشووی هەرێمی كوردستان و شڤان پەروەر لە شاری ئامەدی باكوری كوردستان بەشداری هەڵمەتی بانگەشەی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری توركیایان كرد.
