Draw Media

سەرچاوەیەك: نوێنەرەكانی گۆڕان دەنگ بە فوئاد حسێن دەدەن

سەرچاوەیەك: نوێنەرەكانی گۆڕان دەنگ بە فوئاد حسێن دەدەن

2018-10-01 15:30:30


(دەرومیدیا):
بزوتنەوەی گۆڕان لە پرسی دەنگدان بە كاندیدی سەرۆك كۆمار، نوێنەرەكانی لە پەرلەمانی عێراق سەرپشك دەكات.
بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا)، ئەمشەو كاندیدە دەرچووەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق دەگەنە بەغداد و بۆ یەكەمجار بەشداری لەدانیشتنی پەرلەمان دەكەن و سوێندی یاسایی دەخۆن.  
لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (درەومیدیا)، بەهار مەحمود كاندیدی دەرچووی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، بزوتنەوەكەیان لە پرسی دەنگدان بە كاندیدەكانی سەرۆك كۆمار سەرپشكی كردوون دەنگ بە كام كاندیدە دەدەن.
بڕیارە كاتژمیری 8ی ئەمشەو پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق كۆببێتەوە، 24 كەس خۆیان كاندیدكردووە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، یەكێتی بەرهەم ساڵح و پارتی فوئاد حسێنی بۆ ئەو پۆستە كاندیدكردووە.
بەهار مەحمود لەوەڵامی پرسیارێكی (درەو میدیا) سەبارەت بەوەی نوێنەرەكانی گۆڕان دەنگ بە كاندیدەكەی یەكێتی یاخود ئەوەی پارتی دەدەن، وتی:" دەنگدان بەشێوەیەكی نهێنی بەڕێوەدەچێت، بۆیە ئێمەبەمافی خۆمانی دەزانین ئاشكرای نەكەین دەنگ بەكام كاندیدە دەدەین".
ئەمە لەكاتێكدایە، سەرچاوەیەكی ئاگادار لە پەرلەمانی عێراق بە (درەومیدیا)ی، ڕاگەیاند، كاندیدە دەرچووەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بەشداریدەكەن لە پرۆسەی دەنگدان بە سەرۆك كۆمارو دەنگ بە (فوئاد حسێن)ی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن.
بەوتەی سەرچاوەكە، بزوتنەوەی گۆڕان چاوەڕوانە لەبەرامبەر دەنگدانی بە كاندیدەكەی پارتی، وەزارەتێك لە كابینەی نوێی حكومەتی عێراق وەربگرێت.  
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand