سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سبەینێ پەرلەمانی عێراق سەرۆك كۆمار هەڵدەبژێرێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 30 ئەیلوول 2018

سبەینێ پەرلەمانی عێراق سەرۆك كۆمار هەڵدەبژێرێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
بڕیارە پەرلەمانی عێراق سبەی دووشەممە دەنگدان لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار بكات، پارتی و یەكێتیش هێشتا لەسەر یەك كاندید رێكنەكەوتوون.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغداد بە (درەو میدیا)ی راگەیاند، م حەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بڕیاریداوە سبەینێ دەنگدان بكرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.
ئەو سەرچاوەیە كە خۆی داوایكرد ناوەكەی بڵاونەكرێتەوە، وتی: بەهۆی ئەو كێشمەكێشەی كە لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار لەنێوان یەكێتی و پارتی دروستبووە، سەرۆكی پەرلەمان بەباشی دەزانێت سبەینێ پۆستەكە لەناو پەرلەمان بخرێتە دەنگدانەوە، بۆ ئەوەی ئەگەر سبەینێ نەتوانرا یەكلابكرێتەوە، رۆژی سێشەممە كە دواین وادەی دەستورییە بتوانرێت تێدا سەرۆك كۆمار هەڵببژێرێت.
ئەمڕۆ دواین وادەی پێشكەشكردنی تانە بوو بۆ ئەو كاندیدانەی كە كاندیدبونیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار رەتكرایەوە، بەپێی یاسا دادگای فیدراڵی دەبێت لەماوەی سێ رۆژدا وەڵامی تانەكانیان بداتەوە، ئەگەر سبەینێ دەنگدان لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار بكرێت، دەبێت بەر لە بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمان، دادگای فیدراڵی وەڵامی تانەكان بداتەوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (2019 - 2025)

null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

عێراقی “دوای هاوپەیمانان”

null
١٢ ئاب ٢٠٢٦

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا