دەنگی لایەنەكان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان 2013
2018-09-29 17:10:14
راپۆرتی: محەمەد رەئوف
هەرێمی كوردستان لەبەردەم هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستاندایە، بۆ هەڵبژاردنی 100 ئەندامی گشتی پەرلەمانی كوردستان و 11 ئەندامی كۆتا، كە ( 3 ملیۆن و 85 هەزارو 461 ) كەس مافی دەنگدانی هەیە.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان 21/9/2013
پرۆسەی هەڵبژاردنی 21/9/2013 لەدوای ساڵی 1992 و خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستانەوە، یەكەم خول بوو كە تەواوی هێزە سیاسیەكان هەریەكە و بە لیستی سەربەخۆ و جیا بەشداری هەڵبژاردنیانكرد، ئەمەش روونتر پێگەو سەنگی هێزەكان دەردەكەون، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە 21/9/2013 بەرێوەچوو، تیایدا ( 31 ) لیست بەشداریان لە پرۆسەكەدا كردوو سەرەنجام ( 17 ) لیست توانیان سەركەوتن بەدەستبهێنن.
لەو هەڵبژاردنەدا، ( 2653743 ) كەس مافی دەنگدانیان هەبوو، ژمارەی دەنگدەری درووست (1978382) كەس دەنگیاندا بەرێژەی ( 74.5%) بەهای كورسیەك بەبێ دەنگی كۆتاكان (19520) دەنگ بەوپێیەی دەنگی درووست بەبێ كۆتاكان ( 1952093 ) كەس بووە، تیایدا هەڵبژاردنەدا ( 9 ) لیستی گشتی و ( 8 ) لیستی كۆتاكان توانیان كورسی بهێنن و بچنە پەرلەمانەوە، تیادا لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان (743984 ) دەنگی بەدەستهێنا بەرێژەی (38.1% ) و ( 38 ) كورسی بەدەستهێنا و لیستی گۆڕان(476736) دەنگ و بەڕێژەی (24.4% ) و بەدەستهێنانی (24) كورسی، لیستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان (350500) دەنگ و بەرێژەی (17.7% ) و بەدەستهێنانی ( 18 ) كورسی و لیستی یەكگرتووی ئیسلامیی (186741 ) دەنگ و بەرێژەی ( 9.6%) و بەدەستهێنانی ( 10 ) كورسی و كۆمەڵی ئیسلامی (118574 ) دەنگ بەرێژەی ( 6.1% ) و بەدەستهێنانی ( 6 ) كورسی و بزووتنەوەی ئیسلامی (21834) دەنگ و بەرێژەی ( 1.1% ) و بەدەستهێنانی ( 1 ) كورسی و حیزبی سۆسیالیست (12501) دەنگ و بەرێژەی ( 0.6% ) و بەدەستهێنانی ( 1 ) كورسی و لیستی ئازادی (12392) دەنگ و بەرێژەی ( 0.6%) و بەدەستهێنانی (1) كورسی و ئاراستەی سێیەم (8681) دەنگ و بەرێژەی ( 0.4% ) و بەدەستهێنانی ( 1 ) كورسی. سەرەڕای ئەوەش كۆتاكانیش (8) لیستیان كێبەركێیان كردووە بۆ بەدەستهێنانی (11) كورسی لە پەرلەمانی كوردستان.