سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

عەبادی دەگەڕێتەوە بۆ زۆرینەی پەرلەمانیی

بڵاوکراوەتەوە لە : 29 ئەیلوول 2018

عەبادی دەگەڕێتەوە بۆ زۆرینەی پەرلەمانیی

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):

ئیئتیلافی نەسر کە حەیدەر عەبادی سەرۆکایەتی دەکات ڕایدەگەیەنێت، ڕاسپاردنی هەر كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران بەبێ‌ یەكلاكردنەوەی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانیی، پێشێلكارییەكی ئاشكرای دەستورە.
ئیئتیلافی نەسر لە ڕاگەیەندراوێكدا،  بەپێویستی دەزانێت لایەنەكان پابەندی دەقە دەستورییەكان بن لەڕێی دیاریكردنی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانیی، بەر لەوەی سەرۆك كۆمار كاندیدەكەی ڕابسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومەت، ڕاسپاردنی هەر كاندیدێكیش بەبێ‌ یەكلاكردنەوەی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانیی بەپێشێلكارییەكی ئاشكرای دەستور وەسفدەكات  و دەڵێت، ئەوەی لەسەری بنیات دەنرێت هیچ شەرعیەتێكی دەستوری و یاسایی نیە و، مایەی قبوڵكردن نیە حكومەتی داهاتوو لەسەر ئەو بنەمایە بنیاتبنرێت.
لە بەشێكی تری ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، پابەندبوون بەدەستور پێویستە لەسەروی بەرژەوەندییەكانەوەبێت، بۆ زامنكردنی شەرعیەتی بنیاتنانی دەوڵەت و ئەرك و دەسەڵاتەكانی و، زامنكردنی پاراستنی چوارچێوە دەستورییەكان و دیموكراسی لەوڵات. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 6 کاتژمێر

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
پێش 14 کاتژمێر

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە