سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

دەنگدانی تایبەت بەشی 9 كورسی پەرلەمانی كوردستانە 

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 ئەیلوول 2018

دەنگدانی تایبەت بەشی 9 كورسی پەرلەمانی كوردستانە 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

راپۆرتی شیكاری : محەمەد رەئوف 
لە دەنگدانی تایبەتی پەرلەمانی كوردستاندا 170 هەزار و 469 كەس مافی دەنگدانیان هەیە ئەوەش بەشی ( 9 كورسی ) پەرلەمانی كوردستان دەكات و ئەگەر 90% لە دەنگدانی تایبەتدا دەنگ بدات, ئەوا بەشی 8 كورسی دەكات كە لە هەڵبژاردنی پێشوو 2013 ئاستی دەنگدانی تایبەت 94% بووە.
دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەتی پەرلەمانی كوردستان  لە ( 99 بنكە و 471 وێستگە ) دەنگ دەدەن، بەمشێوەیە: 
-    پارێزگای هەولێر:  72 هەزارو 653 دەنگدەری تایبەت لە 41 بنكە و 201 وێستگە
-    پارێزگای سلێمانی: 62 هەزارو 220 دەنگدەری تایبەت لە 37 بنكەو 172 وێستگە
-     پارێزگای دهۆك:   33 هەزارو 421 دەنگدەری تایبەت لە 20 بنكەو 92 وێستگە
-     پارێزگای هەڵەبجە: 2 هەزارو 175 دەنگدەری تایبەت لە 1 بنكەو 6 وێستگە
ئەگەرچی هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی هەرێمی كوردستان بەسەر یەكێتی نیشمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا دابەشبوون و زۆرینەی هێزەكان سەربەو دوو حزبەن، بەڵام لە هەڵبژاردنەكانی رابردوودا لایەنەكانی دیكەش لە هێزە ئەمنییەكاندا دەنگیان هێناوە.

هێزەكانی یەكێتی و پارتی بریتین لە:
-     یەكەی 80 ی پێشمەرگەی پارتی  58 هەزار پێشمەرگەیە
-     یەكەی 70ی پێشمەرگەی یەكێتی : 56 هەزار پێشمەرگە،
-    هێزەكانی زێرەڤانی پارتی كە سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە: 44 هەزار چەكدارە
-    هێزی بەرگریی فریاكەوتنی یەكێتی: 22 هەزار چەكدارە
-    لەگەڵ چەندین جۆری دیكەی هێزی چەكدار لە ئاسایش و پاسەوان و دژە تیرۆر و پاراستن و زانیاری كە كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەبێت و دەنگی حازری ئەو حزبانەن و چاوی سەرەكیان لەسەریەتی لەبەرئەوەی بەشی چەند كورسیەك دەنگ لە هێزی ئەمنی هەیە.
 بەپێی پرۆژە یاسای بودجەی 2013 وەزارەتی پێشمەرگە ( 118 هەزارو 642 ) پێشمەرگە لەو وەزارەتە هەیە،  بەڵام لەراستیدا بەهۆی كەمئەندامانی سەنگەرو پێشمەرگەی دێرین و خانەنشینانەوە زیاتر لە ( 400 هەزار ) كەس لە وەزارەتی پێشمەرگە موچە وەردەگرن، سەبارەت بە وەزارەتی ناوخۆش كە بەپێی پرۆژە یاسای بودجەی 2013 وەزارەتی ناوخۆ ( 121 هەزار و 841 ) كەسە و  دەزگای ئاسایش ( 31 هەزارو 421 ) كەسە و ئەنجومەنی ئاسایش ( 6 هەزارو 476 ) كەسە.
ئەگەر دەنگی لایەنەكان لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان وەربگیرێت لەناو هێزە ئەمنییەكاندا دەردەكەوێت كە لایەنەكانی تریش دەنگیان هەبووە لەناو هێزە ئەمنییەكاندا. 


دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی 21/9/ 2013دا 
ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت كە زۆرینەی زۆری هێزی ئەمنی و سەربازییە لە هەڵبژاردنی 21/9/2013 دا لە كۆی(154 هەزارو 50 ) كەس لە دەنگدانی تایبەت   ( 144 هەزار و 434 ) كەس دەنگیان دا بە رێژەی  (93.8% ) بەپێی ئەنجامی كۆتایی دەنگدانی تایبەت لەسەر ئاستی سێ پارێزگاكەی هەرێم بەمشێوەیە بووە:
لەگەڵ ئەوەی پێشتر ئەو دەنگدانە لە بەرژەوەندی پارتی و یەكێتی كۆتایی دەهات بەڵام لە دوای 25/7 ەوە لایەنەكانی تریش رێژەیان لەو دەنگدانە دەهێنا، بە وتەی بریكاری وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە هەڵبژاردنی 7/3/2010 لە ( 39% ) ی هێزەكانی ناوخۆ دەنگیان بە دوو هێزەكەی دەسەڵات نەداوە و بەلایەنەكانی تریان داوە.
 
ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی 21/9/2013 ( 154 هەزارو 50 كەسە) لە سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دیكەی دەرەوەی هەریم لە كەركوك و موسڵ و بەغداد، بەڵام تەنها لە سێ پارێزگاكەی هەرێم ( 148 هەزارو 553 ) كەس مافی دەنگدانیان هەبووە كە ئەو دەنگانە بەشی ( 8 ) كورسی پەرلەمانی كوردستانی دەكرد، ئەویش دابەشبوو بووبەسەر وەزارەتەكاندا ، لە هێزی ئاساییش ( 16 هەزارو 869 ) كەس مافی دەنگدانیان هەبوو كە لە هەولێر و دهۆك ( 8هەزارو 314 ) كەس و لە پارێزگای سلێمانیش 8 هەزارو 555 ) كەس مافی دەنگدانی هەبوو، لە وەزارەتی ناوخۆ ( 44 هەزارو 666 ) كەس مافی دەنگدانی هەبوو، لەو ژمارەیەش ( 18هەزارو 560 ) كەسیان لە هەولێر و دهۆك و ( 26 هەزارو 106 ) كەس لە پارێزگای سلێمانی مافی دەنگدانی هەبوو. سەبارەت بە وەزارەتی پێشمەرگەش ( 85 هەزارو 16 ) كەس مافی دەنگدانی هەبوو وەزارەتی بەرگری عێراق ( 934 ) كەس و پاسەوانی سنوور ( 6 هەزارو 328 ) كەس مافی دەنگدانی هەبوو، وەزارەتی كاریش ( 237 ) كەس مافی دەنگدانی هەبوو.  
لە هەڵبژاردنی 21/9/2013 دا لەكۆی(154 هەزارو 50 ) كەس  ( 144 هەزار و 434 ) كەس دەنگیان دا بە رێژەی  (93.8% ) بەپێی ئەنجامی كۆتایی دەنگدانی تایبەت لەسەر ئاستی سێ پارێزگاكەی هەرێم بەم شێوەیە بووە:


  
یەكەم: پارێزگای سلێمانی لە 21/9/2013
لە دوای جیاكردنەوەی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی لە كۆی( 56هەزار و 656 )كەس كە مافی دەنگدانی هەبووە رێژەی بەشداری دەنگدان (95.6% ) زیاتر لە ( 54 هەزارو 164 ) دەنگی داوە بە جۆرێك : 
1-    یەكێتی نیشتیمانی كوردستان 27هەزار و 335 دەنگ 
2-    بزوتنەوەی گۆڕان 18هەزار و 614دەنگ 
3-    یەكگرتووی ئیسلامی 2011
4-    كۆمەڵی ئیسلامی 1980 دەنگ 
5-    پارتی دیموكراتی كوردستان 1665 دەنگ.
6-    لایەنەكانی تر   2 هەزار و 726 

دووەم/ پارێزگای هەولێر لە 21/9/2013
ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی 21/9/2013 لە پارێزگای هەولێر كە (62 هەزار و 900 ) كەس مافی دەنگدانی هەبووە  زیاتر ئاستی دەنگدان (93.7% ) لە ( 58 هەزارو 938 ) كەس دەنگیاندا، بەجۆرێك :
1-    پارتی: 38 هەزار و 487 دەنگ
2-    یەكێتی: حەوت هەزار و 148 دەنگ
3-    گۆڕان: پێنج هەزار و 390 دەنگ
4-    پارتی پیشكەوتنخوازی توركمانی: سێ هەزار و 978 دەنگ
5-    كۆمەڵی ئیسلامی: هەزار و 460 دەنگ
6-    یەكگرتووی ئیسلامی: هەزار و 211 دەنگ

سێیەم / پارێزگای دهۆك لە 21/9/2013
لە هەڵبژاردنی 21/9/2013 دا لە سنوری پارێزگای دهۆك، لە كۆی (28 هەزار و 997 ) كەس كە مافی دەنگدانیان هەبووە، بەرێژەی (91.5% ) دەنگیانداوە   (26 هەزار و 532) كەس دەنگیانداوە، ژمارەی دەنگی لایەنەكانیش بەم شێوەیەیە: 
1-    پارتی دیموكراتی كوردستان بە (19 هەزار و 642) دەنگ،  
2-    لیستی‌ كلدان و ئاشوری‌ بە (2 هەزار و 377) دەنگ.
3-    یەكێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستانیش (1 هەزار و 866) دەنگی هێناوە .
4-    یەكگرتوی‌ ئیسلامی بە (1 هەزار و 452) دەنگ.
5-    بزوتنەوەی‌ گۆڕانیش بە (799) دەنگی هێناوە .
6-    كۆمەڵی‌ ئیسلامیش تەنها (126) دەنگی هێناوە .


 


دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی 30ی نیسانی 2014 دا 
لە هەڵبژاردنی 30/4/2014ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی سێ پارێزگاكەی هەرێم، ( 2 ملیۆن و 775 هەزارو 671 ) كەس مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش ( 185 هەزارو 315 ) كەس لە دەنگدانی تایبەتن، بەجۆرێك لە سلێمانی (74 هەزارو 152) كەس مافی دەنگدانی تایبەتیان هەیەو لە هەوڵێر (81 هەزارو 793  ) كەس و لە دهۆكیش ( 29 هەزارو 370 ) كەس.
ئەمە لە كاتێكدایە كە لە هەڵبژاردنی 21/9/2013 دا ( 144 هەزار و 434 ) دەنگدەری تایبەت دەنگیاندا، لەو ژمارەیە پارتی دیموكراتی كوردستان ( 59 هەزارو 794  ) دەنگ و بەرێژەی ( 41.4% ) و یەكێتی ( 36 هەزارو 349 ) دەنگ و بەرێژەی ( 25.2% ) و گۆڕان (24 هەزارو 130 ) دەنگ و بەرێژەی ( 16.7% ) و یەكگرتوو ( 4 هەزارو 923 ) دەنگ و بەرێژەی ( 3.4% ) كۆمەڵی ئیسلامی كوردستانیش ( 3 هەزارو 990 ) دەنگ بەرێژەی ( 2.8% ).
 
بەڵام بەهۆی ئەو گۆڕانكاریانەی كە لە گۆرەپانی سیاسی كوردستان و دۆخی ناوخۆی حیزبەكاندا روویداوە، چاوەروان دەكرێت ئاستی دەنگدانی تایبەت بۆ حیزبەكان گۆڕانكاری دروست بكات.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە