سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئەنکەرە والی بۆ عەفرین دادەنێت و دەیكاتە بەشێك لە توركیا

بڵاوکراوەتەوە لە : 1 نیسان 2018

ئەنکەرە والی بۆ عەفرین دادەنێت و دەیكاتە بەشێك لە توركیا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

توركیا والی و قایمقام بۆ كانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای كوردستان دادەنێت و دەیبەستێتەوە بە شاری ئەنتاكیای توركیاوە.
دوای داگیركردنی عەفرین لەلایەن سوپای توركیاوە كۆنگرەی بەنا " كۆنگرەی رزگاركردنی عەفرین" بەسترا وتەبێژی ئەو كۆنگرەیەش دەڵێت ئەنجومەنێك لە هەموو پێكهاتەكان بۆ بەڕێوەبردنی عەفرین دەستنیشانكراوەو توركیاش والییەك بۆ عەفرین دادەنێت و قایمقامێكیش رەوانەی شارەكە دەكات.
ماڵپەڕی " DW " ئەڵمانی بڵاویكردەوە حەسەن شندی وتەبێژ بەناوی " كۆنگرەی رزگاركردنی عەفرین"  رۆژی شەممە لە بەیاننامەیەكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، وتی " ئیتر لەمەولا عەفرین سەر بە شاری هاتای " ئەنتاكیا"ی توركیا دەبێت".
شندی وتیشی " لیستی ناوی ئەندامە هەڵبژێدراوەكانی ئەنجومەنەكەیان رەوانەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا كردووە و لەماوەی هەفتەیەك بۆ 10 رۆژدا كارەكان زیاتر رووندەبنەوە و پاشان ئەندامەكانی ئەنجومەنەكە دەچنە عەفرین و توركیشا والییەك بۆ شارەكە دادەنێت، بەڵام نازانین كێیە ، بەڵام لە لایەن توركیاوە دادەنرێت و پاشان قایمقامێكیش رەوانەی عەفرین دەكرێت."
وتەبێژی بەناو " كۆنگرەی رزگاركردنی عەفرین ئاماژیبەوەشداوە كە هێزێكی پۆلیس بۆ شاری عەفرین پێكهێنراوە كە لە 450 پۆلیس پێكدێت.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

بۆچی له‌ ئێستادا توركیا مكوڕ نیه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پژاك؟

null
پێش 22 کاتژمێر

مامۆستا عەلی باپیر سەردانی (درەو)ی كرد

null
١٦ ئاب ٢٠٢٦

شارەوانی سلێمانی: پرۆژەكەی ناو هەواری شار بۆ نیشتەجێبوون نیە