رابەری بزوتنەوەی حەقە دەستلەكاركێشانەوەی لە یەكێتی راگەیاند
2018-09-27 17:08:16
( درەو میدیا):
لە پەیامێكدا رابەری بزووتنەوەی حەقە دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رادەگەیەنێت و دەڵێت" لەم قۆناغەی ئێستادا و لەبەر ئاڵۆزی ململانێی نارەوای سیاسی لە كوردستان و بێوەفایی هەڤاڵانمان لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و دەستوەردانە كاری بزوتنەوەكەمان بۆ تێكدانی و پارچەپارچەكردنی بزوتنەوەكەمان لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی چەند كەسێم كە شایانی باسكردن نین لە ناو بزوتنەوەی حەقەدا، دەستلەكار كێشانەوەمان لەناو یەكێتی نیشتیمانی راگەیاند"
لە پەیامەكەیدا رابەری بزوتنەوەی حەقە ئاماژە بەوەش دەكات" بڕیاری بایكۆتی هەڵبژاردنی 30/9/2018 مان داو دەنگ بە هیچ پارت و لایەن و قەوارەو كاندیدێك نادەین . داواش لەهەموو لایەك دەكەین بایكۆتی هەڵبژاردن بكەن"
بابهتی پهیوهندیدار