سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

ئابووری

بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەی گەیارە دەستیپێكردەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 26 ئەیلوول 2018

بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەی گەیارە دەستیپێكردەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەی گەیارەی پارێزگای نەینەوا دەستیپێكردوەتەوە و رۆژانە 30 هەزار بەرمیل نەوت لەو كێڵگەیە دەردەهێنرێت، ئەوەش دوای دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە و بیرە نەوتەكان و دامەزراوە و بۆرییەكانی كە بەهۆی شەڕی داعشەوە زیانیان پێگەیشتبوو.
جەبار لعێبی وەزیری نەوت، لە بروسكەیەكدا بۆ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت بە هەوڵ و تێكۆشانی كارمەندانی كۆمپانیای نەوتی باكور و كۆمپانیا هاوكارەكانیی توانراوە دەست بە دەرهێنانی نەوت لە كێڵگەی گەیارە بكرێت و رۆژانە 30 هەزار بەرمیل نەوت لەو كێڵگەیە دەردەهێنرێت و پلانیشیان داناوە بۆئەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەو كێڵگەیە تا كۆتایی ئەمساڵ بگەیەننە 60 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.
لعێبی راشیگەیاندوووە لە رابردوودا نەوتی ئەو كێڵگەیە تەنها بۆ ناوخۆ بەكارهێنراوە، بەڵام ئیتر لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە بۆ یەكەمجار لە مێژوودا هەناردەی دەرەوە دەكرێت و رۆڵی دەبێت لە زیادكردنی داهاتی وڵاتدا.
گەیارە گەورەترین ناحیەی پارێزگای نەینەوایە و دەكەوێتە 60 كیلۆمەتری باشووری موسڵ.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 27 خولەک

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
پێش 8 کاتژمێر

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە