سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

نەتانیاهۆ هێرشدەكاتە سەر ئەردۆغان

بڵاوکراوەتەوە لە : 1 نیسان 2018

نەتانیاهۆ هێرشدەكاتە سەر ئەردۆغان

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هێرشدەكاتە سەر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا و رایگەیاند " سوپای ئیسرائیل بە ئەخلاقترین سوپایە لە جیهاندا و ئامۆژگاری لە كەسانێكەوە وەرناگرن كە چەندین ساڵە بێ‌ جیاكاری هاوڵاتیانی مەدەنی بۆردوماندەكەن."
ئەمە هێرشەی نەتانیاهۆ دوای ئەوەهات كە سەرۆكی توركیا هێرشی ئەمدواییەی سوپای ئیسرائیلی بۆ سەر غەززە ئیدانەكرد.
نەتەنیاهۆ لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەتوانجەوە نوسیوێتی" ئەوە ئەو رێگایەیە كە ئەنكەرە هەڵیبژاردووە بۆ یادكردنەوەی رۆژی یەكی نیسان". كە بە رۆژی جیهانی درۆ ناسراوە لە جیهاندا.
لە رابردووشدا سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئەردۆغانی بەوە وەسفكردبوو كە " پیاوێكە گوندنیشنە كوردەكان تۆپباران دەكات".
رۆژی شەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان ئیسرائیلی بەوە تۆمەتباركرد كە هێرشی نامرۆیی دەكات و وتیشی رۆژێك دێت ئیسرائیل سزای ئەو ستەمە وەردەگرێت كە لە فەلەستینییەكانی دەكات.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

بۆچی له‌ ئێستادا توركیا مكوڕ نیه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پژاك؟

null
پێش 22 کاتژمێر

مامۆستا عەلی باپیر سەردانی (درەو)ی كرد

null
١٦ ئاب ٢٠٢٦

شارەوانی سلێمانی: پرۆژەكەی ناو هەواری شار بۆ نیشتەجێبوون نیە