سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

ئابووری

نرخی یەك بەرمیل نەوت گەیشتە نزیكەی 81 دۆلار

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 ئەیلوول 2018

نرخی یەك بەرمیل نەوت گەیشتە نزیكەی 81 دۆلار

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی چوار ساڵدا و  نرخی یەك بەرمیل نەوت گەیشتە نزیكەی 81 دۆلار.
ئەم بەرزبوونەوەیە دوای ئەوەهات دوێنێ‌ یەكشەممە رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت " ئۆپێك" و بەرهەمهێنەرە سەربەخۆكان لە جەزائیر كۆبوونەوە و بڕیاریاندا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد نەكەن.
بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەر،  ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 1.63 دۆلار بەرزبووەتەوە و گەیشتوەتە 80.47 دۆلار، هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكساس 1.18 دۆلار بەرزبووەتەوە و گەیشتوەتە 71.96 دۆلار.
هاوكات هەردوو كۆمپانیای بازرگانی نەوت،  تراڤیگۆرا و مێركۆریان رایانگەیاند پێشبینیدەكرێت نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت تا سەری ساڵ بگاتە 90 دۆلار و لە سەرەتای 2019شدا لە 100 دۆلار تێپەڕبكات، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی نەوت بەهۆی جێبەجێكردنی سزاكانی ئەمریكا لەسەر ئێران لە تشرینی دووەمی داهاتوودا.
كۆمپانیای جی پی مۆرگان پێشبینیدەكات بەهۆی ئەو سزایانەی ئەمریكاوە بازاڕی نەوت رۆژانە 1.5 ملیۆن بەرمیل لە دەستبدات.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 29 خولەک

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
پێش 8 کاتژمێر

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە