سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

30 كەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك  كۆماری عێراق كاندیدكردووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 ئەیلوول 2018

30 كەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك  كۆماری عێراق كاندیدكردووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند  نزیكەی 30 كەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كاندیدكردووە.
حەلبوسی لە شاری نەجەف لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی:" نزیكەی 30 كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمارمان هەیە، چاوەڕوانی وردبینیكردنی دۆسیەكانیانیان پابەندی ئەوەین كە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لە وادەی دەستورییدا بەڕێوەبچێت، ئەگەر بە تەوافوق یەكلانەكرایەوە پەنا بۆ دەنگدان دەبەین".
حەلبوسی وتیشی:"  رۆڵی گەورەترین كوتلەی پەرلەمان بە دیاریكردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران كۆتایی دێت، بەڵام پێویستە تەواوفق هەبێت بۆ دیاریكردنی كەسایەتییەكی سیاسی و ئیداریی و پیشەیی لێهاتوو كە بتوانێت ئەو دۆسیەیە بەڕێوەبەرێت و ئەگەر هەموان لەسەری نەگەیشتنە رێككەوتن، ئەوا پەرلەمان رێككەوتنی لەسەر دەكات".
بە گوێرەی دەستوری هەمیشەیی عێراق پێویستە لەماوەی 30 رۆژدا دوای یەكەمین دانیشتنی پەرلەمانن سەرۆك كۆمار هەڵببژێردرێت و لە گەڕی یەكەمدا ئەو كاندیدی دوو لەسەر سێی ( 220 دەنگ) ی بەدەستهێنا ئەوا دەبێتە سەرۆك كۆمار و ئەگەر ئەوەش بەدی نەهات لە گەڕی دووەمدا ئەو دوو كاندیدەی زۆرترین دەنگیان هێناوە، بەشداری دەكەن و كامایەن زۆرترین دەنگی هێنا دەبێتە سەرۆك كۆماری نوێی عێراق.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 6 کاتژمێر

توانای پاڵاوتنی نەوت لە عێراق (%13) زیادیكردووە

null
پێش 8 کاتژمێر

ڕەوشی كرێكاران‌و كارمەندانی  كەرتی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی

null
٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە