Draw Media

" پۆستی سەرۆك كۆمار تاپۆ و پاوانی حزبێكی دیاریكراو نییە"

" پۆستی سەرۆك كۆمار تاپۆ و پاوانی حزبێكی دیاریكراو نییە"

2018-09-23 10:25:04


(درەو میدیا):
پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت كە پۆستی سەرۆك كۆمار ئیستیحقاقی گەلی كوردستانە و هەرگیز تاپۆ و پاوانی حزبێكی دیاریكراو نییە و جەختیشدەكاتەوە كە چەندین جار بە یەكێتییان راگەیاندووە كە پۆستی سەرۆك كۆمار لەلای یەكێتی بووە و باشە ئەمجارە ئەو پۆستە بۆ پارتی بێت.
پارتی لە راگەیەندراوەكەیدا ئامانجی لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار روونكردوەتەوە و دەڵێت:" ئێمە كە داوادەكەین ئەمجارە پارتی پۆستی سەرۆك كۆمار بگرێتە دەست، شەڕمان بۆ پلە و پایە نییە و رابردووش شاهیدە كە ئێمە هەرگیز خوازیاری پلە و پۆست نەبووین، بەڵام مەبەستمان ئەوەیە بە پشتیوانیی هەموو لایەك وا بكەین لەمەودوا ئەو پۆستە رۆڵ و كاریگەرییەكی باشتری هەبێت و داكۆكیكار بێت لە بەرژەوەندییەكانی كوردستان و بە كەڵكی میللەتەكەمان بێت نەك بێ تەئسیر و بێ سوود".
لە كۆتایی بەیاننامەكەشیدا پارتی داوا لە یەكێتی دەكات بگەڕێنەوە بۆ درێژەدان بە گفتوگۆكانی دواكۆبوونەوەیان و دەڵێت:" هیواداریشین ئەو راگەیاندراوەی بە ناوی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڵاوكراوەتەوە، هەڵوێستی هەموو یەكێتی نەبێت.


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand