Draw Media

حزبی دەعوە هەوڵی یەكگرتنەوەی باڵەكانی دەدات 

حزبی دەعوە هەوڵی یەكگرتنەوەی باڵەكانی دەدات 

2018-09-22 13:31:57


( درەو میدیا):
سەركردایەتی و ئەنجومەنی شورای حزبی دەعوەی ئیسلامیی بە ئامادەبوونی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر بە ئامانجی یەكخستنەوەی هەردوو باڵی حزبەكە كۆبووەوە.
حزبی دەعوە لە بەیاننامەیەكدا كە دوای كۆبوونەوەكە بڵاویكردەوە دەڵێت:" سەركردایەتی و ئەنجومەنی شورای حزبی دەعوەی ئیسلامیی كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی بەیانی شەممە 22ی نۆ كرد تێیدا دۆخ و پێشهاتەكانی عێراق و پرۆسەی سیاسی و رۆڵی حزب لە پەرەسەندنەكاندا گفتوگۆی لەسەركرا".
راشیگەیاندووە لە سۆنگەی بایەخی دۆخی سیاسی ئێستای عێراق و پێویستی پاراستنی دەستكەوتە دەستورییەكان لەوانەش راسپاردنی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانیی بۆ كاندیدكردنی سەرۆك وەزیران بە گوێرەی دەستور و بۆ پێكهێنانی حكومەتێك كە داواكاری هاوڵاتیان لە بواری خزمەتگوزارییەكان و ئاسایشدا وەڵامبداتەوە و دژ بە گەندەڵیش بجەنگێت و ئابوری عێراق پەرەپێبدات، جگە لە پاراستنی یەكێتی و سەروەریی و ئاسایش و سەقامگیری عێراق و دوور لە هەموو ئاڵۆزییەكی ئەمنیی و سیاسیی كە ناوچەكە رووبەڕی بوەتەوە".
بە گوێرەی بەیاننامەكەی حزبی دەعوە، بەشداربووانی كۆبوونەوەكە كۆدەنگ بوون لەسەر تێپەڕاندنی ناكۆكییەكان بۆ پتەوتركردنی هەڵوێستی سیاسیی و جەختیشیانكردوەتەوە لەسەر بایەخی كاراكردنەوەی رۆڵی حزبەكە و یەكخستنی دید و بەرنامەی هەردوو كوتلەی نەسر و دەوڵەتی یاسا و پێویستی هەوڵدان بۆ یەكخستنەوەی هەردوو لیستەكە لەیەك كوتلەی پەرلەمانیدا كە ئامانج و بەرنامەیەكی هاوبەشی هەبێت.
هەروەها ئامادەبوون لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاریانداوە لە خێراترین كاتی گونجاودا كۆنگرەی گشتی حزبی دەعوە ببەسترێت".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand