Draw Media

مەلا بەختیار بە توڕەییەوە كۆبونەوەكەی جێهێشت

مەلا بەختیار بە توڕەییەوە كۆبونەوەكەی جێهێشت

2018-09-19 10:03:54


(درەو میدیا):
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بەزۆرینەی دەنگ، بەرهەم ساڵحی وەكو كاندیدی یەكێتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق هەڵبژارد.
سەرچاوەیەك لەناو كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە (درەو میدیا) راگەیاند، دوای هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح، مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، بە توڕەییەوە هۆڵی كۆبونەوەكەی جێهێشتووە.
مەلا بەختیار یەكێك لە كاندیدەكانی یەكێتی بوو بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.

بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو میدیا)، جگە لە مەلا بەختیار، ژمارەیەك ئەندامی تری سەركردایەتی یەكێتی توڕەبوون لە هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح وەكو كاندیدی سەرۆك كۆمار و لە كۆبونەوەكە چونەتە دەرەوە.
(درەو میدیا) زانیویەتی، مەلا بەختیار دوو مەرجی خستوەتەڕوو بۆ كاندیدكردنی بەرهەم ساڵح، مەرجی یەكەم: بەرهەم ساڵح هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری هەڵوەشێنێتەوە، دووەم: هەموو لایەنەكان بەتایبەتی (بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی) كاندیدبونەكەی پەسەند بكەن.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand