Draw Media

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی پۆستی سەرۆك كۆمار یەكلادەكاتەوە

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی پۆستی سەرۆك كۆمار یەكلادەكاتەوە

2018-09-18 14:09:40


( درەو میدیا):
برێت مەكگۆرك نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا بۆ تاوتوێكردنی پرسی پێكهێنانی حكومەتی عێراق و یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق گەیشتە سلێمانی و بەجیا  لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی و كۆسرەت رەسوڵ عەلی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و بافڵ تاڵەبانی كۆبووە.
مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ مەكگۆرك لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند ئەگەر هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەریی لەگەڵ یەكێتی یەكبگرێتەوە ئەوا دەبێتە یەكێك لە كاندیدەكانی سەرۆك كۆمار.
وتیشی سبەی یان دووسبەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دیاریدەكات.
هاوكات هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی كوڕیدا لەگەڵ مەكۆرگ كۆبووەوە .
بە گوێرەی راگەیەندراوێك كە دوای كۆبوونەوەكە بڵاوكرایەوە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاندووە ڤیتۆی لەسەر هیچ کاندیدێکی یەکێتی نیە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و پشتگیری هیچ کاندیدێکیش ناکات و ئەنجومەنی سەرکردایەتی کاندیدی یەکێتی بۆ  ئەو پۆستە دەستنیشان دەکات.
بە گوێرەی راگەیەندراوەكە مەكۆرگ لە كۆبوونەوەكەدا وتویەتی:" لەگەڵ ئەوەداین یەکێتی یەک كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هەبێت و ئەزموونی لەگەڵ بەغدا و  لایەنە عێراقییەکان هەبێت و زمان بزانێت و پەیوەندی بەفراوانی لەگەڵ وڵاتاندا هەبێت".


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand