Draw Media

ناوی كاندیدەكانی كورد بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار

ناوی كاندیدەكانی كورد بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار

2018-09-17 20:17:16


( درەو میدیا):

پەرلەمانی عێراق دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق دەكاتەوەو، " درەومیدیا" ناوی ئەو كەسانە ئاشكرادەكات خۆیان بۆ ئەو پۆستە كاندیدكردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، پاڵپشت بە مادەكانی ٢ و ٣ لەیاسای ژمارە ٨ ساڵی ٢٠١٢ (یاسای ئەحكامەكانی خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار)، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرگای خۆ كاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار ڕادەگەیەنێت.
لە بەیاننامەكەدا، داوا لەو كەسانە كراوە كە مەرجەكانی خۆ كاندیدكردنیان تیادایە، داواكانیان بەشێوەی نوسراو و پاڵپشت بە بەڵگەنامەی ڕەسمی لەگەڵ سیڤی كەسییان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بكەن و ڕادەستی فەرمانگەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی بكەن، لە كۆشكی كۆنگرەكان لە كاتژمێر ٩ی بەیانییەوە تا ٣ پاشنیوەڕۆی ڕۆژانی (سێشەممە و چوارشەممە و یەكشەممە) ڕێكەوتی 18، 19، 23ى ئةم مانگە.
بەپێی زانیارییەکانی "درەومیدیا"ئەو ناوانەی خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندیدکردووە بریتین لە:

- سەردار عەبدوڵا

-  لەتیف ڕەشید

- محەمەد سابیر

- مەلا بەختیار

- فازیل میرانی

-  بەرهەم ساڵح

- ىسەلیم شوشكەیی

- عومەر بەرزنجی

-  کەمال عەزیز قەیتولی

مەرجەكانی كاندیدی سەرۆك كۆمار:
بە گوێرەی مادەی 66ی دەستوری هەمیشەیی عێراقن دەسەڵاتی جێبەجێكردنی فیدراڵی لە عێراق پێكدێت لە سەرۆك كۆمار، ئەنجومەنی وەزیران و بە گوێرەی ددەستور و یاسا دەسەڵاتەكانیان پیادەدەكەن.
هەروەها مادەی 67ی دەستوری عێراق دەڵێت: " سەرۆك كۆمار، سەرۆكی وڵات و نیشانەی یەكپارچەیی نیشتمان و سەروەری وڵاتە، هەوڵدەدات بۆ پابەندبوون بە دەستور و پارێزگاری لە سەربەخۆیی و سەروەریی و یەكێتی و پاراستنی خاكی عێراق بەپێی بڕگەكانی دەستور.
لە مادەی 68یی دەستوریشدا هاتووە كە پێویستە كاندید بۆ سەرۆك كۆمار ئەم مەرجانەی تێدابێت:
یەكەم: لە عێراق لە دایكبوبێت و دایك و باوكی  عێراقیی بن.
دووەم: لێهااتوویی تەواوی هەبێت و تەمەنی 40 ساڵی تەواوكردبێت.
سێیەم: ناوبانگێكی باش وشارەزایی سیاسی هەبێت و بە پاكێتی و سەرڕاست و دادوەر و دڵسۆزی بۆ نیشتمان ناسراوبێت.
چوارەم: حكوم نەدرابێت بە تاوانێك كە لەكەداری بكات.
هەروەها بەگوێرەی یاسای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كە پەرلەمانی عێراق پەسەندیكردووە دوو مەرجی تر بۆ كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار زیادكراوە كە ئەمانەن:
یەكەم: نابێت ئاستی خوێندنی لە بڕوانامەی بەرایی زانكۆ " بەكالۆریۆس" كەمتربێت و لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقەوە پەسەندكرابێت.
دووەم: یەكێك نەبێت لەوانەی كە رێوشوێنەكانی یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەیی دەیانگرێتەوە، یان هەر رێوشوێنێكی تر كە جێگەی بگرێتەوە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand