دانوستانەكانی پێكهێنانی حكومەت ئاڵۆزدەبن
2018-09-17 17:22:22
( درەو میدیا):
شارەزایەكی كاروباری سیاسی عێراق دەڵێت، قیبلەنوماكە لە عێراق بەتەواوی ڕووی لە ئێرانە، ئەمریكییەكان شكستیانهێنا لە بەدەستهێنانی هیچ دەستكەوتێك لەسەر ئاستی سیاسی، هەردوو هاوپەیمانیی سائیرون و فەتح ڕێككەوتون لەسەرئەوەی هیچ حكومەتێك پێكنەیەت ئەگەر لەسەر بنەمای شەراكەت نەبێت لەنێوانیاندا، ئەمەش بەو مانایەی حكومەتی داهاتوو حكومەتی شەراكەت دەبێت، نە حكومەتی زۆرینەی سیاسی و نە حكومەتی فەزای نیشتمانی، وەك ئەوەی سەدر و مالیكی پێشتر بانگەشەیان بۆ دەكرد، هیچ بەرەیەك تاك لایەنە هەنگاونانێت بۆ پێكهێنانی حكومەت، ئەوەش ئەوەبوو كە ئێران لەسەرەتاوە هەوڵی بۆ دەدا، لەڕێی كۆكردنەوەی هەردوو جەمسەرە شیعییە براوەكەی هەڵبژاردن لە هاوپەیمانێتیەكدا، یاخود شەراكەتێكی سیاسی بۆ پیكهێنانی حكومەت، بە پێچەوانەی هەوڵەكانی ئەمریكا كە دەیویست فەتح دووربخاتەوە كە 13 باڵی سیاسی گروپە چەكدارەكان لەخۆدەگرێت و لە ماوەی مانگێك لە ئێستا بەدواوە كۆنگرێسی ئەمریكا ئامادەكاریی دەكات بۆئەوەی هەندێكیان بخاتە ناو لیستی تیرۆرەوە.
دكتۆر ئەحمەد حەمدانی بە ڕۆژنامەی(ئەلعەرەبی ئەلجەدید)ی، قەتەری وتووە" ڕەتكردنەوەی 4 كوتلەی سوننی لە كۆی 6 كوتلە بۆ فشارەكانی ئەمریكا و دەستی دەستی كردنی كورد لە پەسەندكردنی هاوپەیمانێتی لەگەڵ عەبادی و پشتیوانیكردنی بۆ ولایەتی دووەم، كە بەدڵنیایی "شۆك" بوو بۆ كۆشكی سپی، دەشڵێت" بەدڵنیاییەوە ئەمریكییەكان ڕازینابن بەو شكستە سیاسییەیان لەناو عێراق و تەسلیم بەهەژموونی ئێران نابن، دوای ئەو هەموو قوربانییە مرۆیی و مادییانەی لەو وڵاتە پێشكەشیانكردووە، ئەوەش پرسێكە كە حاڵی حازر عێراقییەكانی نیگەرانكردووە، نەك تەنها سیاسییەكان بەڵكو لەسەر ئاستی میللییش".
ئەو شارەزا سیاسییە ڕاشیدەگەیەنێت، ئەمریكییەكان بەڵێنەكانیان سەبارەت بە ڕیفراندۆم و جیابوونەوەیان لە عێراق و، ڕێگەنەدان بەبەغداد كەركوك لەژیر دەستیان دەربهێنێت، كە بە كوردەكانیان دابوو نەیانبردەسەر، هەروەها ئەو بەڵێنەشیان بۆ سوننەكان نەبردەسەر ، سەبارەت بەڕێگەگرتن لە چونە ناوەوەی میلیشیا چەكدارەكان بۆ فەلوجە و موسڵ و تائێستاش كۆنترۆڵی ئەو شارانەیان لەدەستدایە، تەنانەت سەبارەت بە پێكهاتەی مەسیحیش، پێشتر ئەمریكییەكان بەڵێنیان بە كەنیسەی موسڵ و كەركوك دابوو هەڵمەتی هاندانی كۆچی مەسیحییەكان ڕاگرن لەبری ئەوە ڕێگاكانی كۆچیان بۆ ئاسانكردن.
بە بۆچونی ئەو شارەزا سیاسییە، ئەمریكا ڕێوشوێنەكانی دژ بەئێران لەسەر ئاستی و ئەمنیش توندتر دەكات دوای ئەم پێشهاتە نوێیانەی عێراق.