سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سائیرون و فەتح پێنج كەسیان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندیدكردووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 ئەیلوول 2018

سائیرون و فەتح پێنج كەسیان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندیدكردووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):

هاوپەیەمانی بنیاتنان " البنا‌ء" كە هادی عامری و نوری مالیكی سەرۆكایەتی دەكەن رایدەگەیەنێت پێنج كاندیدی هاوپەیمانی سائیرون و فەتح كێبركێی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق دەكەن. 
عامر فایز پەرلەمانتاری هاوپەیمانی بنیاتنان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند هاوپەیمانی سائیرون و ئیئیتلافی فەتح هەریەكەی سێ‌ كاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران بە رەسمی پێشكەشكردووە.
ئاشكراشیكرد كاندیدەكانی هاوپەیمانی سائیرون بریتین لە عادل عەبدولمەهدی، ئەسعەد عیدانی و عەبدولوەهاب ساعدی و كاندیدەكانی فەتحیش بریتین عادل عەبدولمەهدی، فالح فەیاز و عەلی شوكری.
بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەكیش هەردوو هاوپەیمانێتییەكە تا رادەیەك كۆكن لەسەر ئەوەی تەنها عادل عەبدولمەهدی كاندیدبێت بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

توانای پاڵاوتنی نەوت لە عێراق (%13) زیادیكردووە

null
پێش 9 کاتژمێر

ڕەوشی كرێكاران‌و كارمەندانی  كەرتی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی

null
٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە