وەزیری ناوخۆی رژێمی بەعس لە سودان ئەندازیارە
2018-03-31 11:53:17
مەحمود زیاب ئەحمەد دواین وەزیری ناوخۆی رژێمی سەدام حسێن كاری ئەندازیاری دەكات لە سودان، مەحمود زیاب ئەحمەد دواین وەزیری ناوخۆی رژێمی سەدام حوسێنیان لە نزیك پرۆژەیەك لە وڵاتی سودان لەگەڵ چەند كرێكارێكی سودانی بڵاوكردوەتەوە.
مەحمود زیاب كە لە ( 28/5/2001 – 9/3/2003 وەزیری ناوخۆی عێراق بووە) لە ساڵی 2003 و لەكاتی لێدانی عێراق لەلایەن هاوپەیمانانەوە، بەردەوام بە كڵاشینكۆڤێكی ئاڵتونیەوە لە تەنیشت محەمەد سەعید سەحاف ( علوج) دەردەكەوت و هەڕەشەی لە هێزە ئەمریكییەكان دەكرد.
لەدوای روخانی رژێمی بەعسەوە یەكێك بوو لە داواكاراوانەی كە لەلایەن هاوپەیمانانەوە لە 8/8/2003 دەستگیركراوەو لەسەر دۆسیەی هۆڕەكان بۆ ماوەی 7 ساڵ سزادرا، دوای تەواوكردنی ماوەی سزادانەكەی وەزارەتی دادی عێراق لە ڕۆژی 9ی تەمموزی ساڵی 2012 بڕیاری ئازادكردنی دەركرد.
مەحمود زیاب هەشتەم بەرپرسی رژێمی سەدامە كە تا ئێستا ئازادكراوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە 18ی نیسانی ساڵی ڕابردودا هەواڵی ئاازادكردنی محەمەد مەهدی ساڵح وەزیری بازرگانی و حامید یوسف حەمادی وەزیری ڕۆشنبیری و چەند بەپرسێكی تری پێشوی حزبی بەعسی ئاشكراكرد.