سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراقە

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 ئەیلوول 2018

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراقە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
سەرچاوەیەكی  ئاگادار بە میدیاكانی عێراقی راگەیاند عەلی سیستانیی  پێشنیازێكی موقتەدا سەدری پەسەندكردووە، بۆ كاندیدكردنی عادل عەبدولمەهدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق.
هاوكات هەیسەم جبوری یەكێك لە سەركردەكانی هاوپەیمانی " بونیاتنان و چاكسازی"  ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند هێزە كوردییەكان رەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر كاندیدكردنی عادل عەبدولمەهدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.
جبوری لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی " مەیادین" وتی:" عادل عەبدومەهدی لەسەدا نەوەدی رێگای بوون بە سەرۆك وەزیرانی بڕیوە، بە رەزامەندی مەرجەعیەتی ئاینی".
عادل عەبدولمەهدی ئێستا وەك سیاسەتمەدارێكی سەربەخۆ كاردەكات و پێشتر سەركردەی  ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق بووە و لە ماوەكانی رابردووشدا پۆستی جێگری سەرۆك كۆمار و وەزیری نەوتی عێراقی وەرگرتووە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

مامۆستا عەلی باپیر سەردانی (درەو)ی كرد

null
پێش 10 کاتژمێر

شارەوانی سلێمانی: پرۆژەكەی ناو هەواری شار بۆ نیشتەجێبوون نیە

null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (2019 - 2025)