Draw Media

كۆمیسیارێكی گۆڕان: تەحەدای لایەنەكان دەكەم لەسەر تۆماری دەنگدەران 

كۆمیسیارێكی گۆڕان: تەحەدای لایەنەكان دەكەم لەسەر تۆماری دەنگدەران 

2018-09-14 11:29:09


( درەو میدیا):    
كۆمیسیارێكی بزوتنەوەی گۆڕان تەحەدای حزبە ناڕازیيەكان دەكات و دەڵێت، یەك ژمارەیان لەبارەی ناخاوێنێ تۆماری دەنگدرانەوە ڕاست نەبووە، هۆكاری ساختەكاریش دەخاتە ئەستۆی هاوڵاتیان.
ڕێزان حەمە ڕەشید، كۆمیسیار لە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی فەرمانگەی  هەڵبژاردن، كە لەپشكی بزوتنەوەی گۆڕانە، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا دەڵێت، كاتێك حزبەكان ئازایانە نایەنە ژێر باری ئەوەی داوای دواخستنی هەڵبژاردن بكەن، ئیتر ناچار دەبن خەتاكە بدەن بەسەر كەسێكی ترداو بڵێن تۆماری دەنگدەران خاوێن نیە، جەغتیش دەكات ، وەڵامی هەر چوار لایەنەكەیان بەژمارە داوەتەوە‌و "تەحەدا دەكات ئەو لایەنانەی باسی ژمارەی مردوو و ساختەكارییان دەكرد لە تۆماری دنگدەران  یەك ژمارەیان ڕاست دەرچوبێت".
ئەو كۆمیسارەی گۆڕان، ئۆباڵی ئەنجامدانی ساختەكاریش لەهەڵبژاردنەكان دەخاتە ئەستۆی خەڵك و دەڵێت"هۆكاری یەكەمی ساختەكاری هەڵبژاردن هاوڵاتیان خۆیانن، با هاوڵاتیان نەچن ساختە بۆ حیزبەكان بكەن كە پێیان وتن ڕەتی بكەنەوە، ئیتر خۆ جنۆكە ناچێت ساختەكاری بكات."
لەبەشێَكی تری چاوپێكەوتنەكەدا ڕێزان حەمەڕەشید ڕایدەگەیەنێت، بە ئەمانەتەوە دەیڵێم  تا ئێستا هیچ پێشنیارێكی ئێمە وەك ئەندامانی پشكی ئۆپۆزسیۆن  لە كۆمسیۆن لەسەر خاوێنكردنەوەی تۆماری دەنگدەران یا  ئێمە پێشنیارێكی باشمان كردبێت لەلایەن نوێنەرانی پارتی و یەكێتیەوە ڕەتنەكراوەتەوە".
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand