Draw Media

" سپایدەرمانی پاریس" بە رەسمی رەگەزنامەی فەرەنسی وەرگرت

" سپایدەرمانی پاریس" بە رەسمی رەگەزنامەی فەرەنسی وەرگرت

2018-09-13 17:08:54


(درەو میدیا):
مامادۆ گاساما، ئەو پەنابەرە مالییەی  مانگی ئایاری رابردوو لە پاریس منداڵێكی لە باڵاخانەیەكی بەرز رزگاركرد، ئەمڕۆ بە رەسمی رەگەزنامەی فەرەنسی و هەلی كاری بەدەستهێنا، ئەوەش دوای ساڵێك لە گەیشتن بە پاریس و داواكردنی مافی پەنابەرێتی.
مامادۆ گاساما ی تەمەن 22 ساڵ ئایاری رابردوو بووە مانشتێی هەواڵ  كاتێك سەركێشی كرد و بە باڵاخانەیەكی بەرزدا سەركەوت بۆ رزگاركردنی منداڵێك و رۆژنامەكان نازناوی " سپایدەرمان" یان لێنا.
مامادۆ لەدوای ئەو رووداوەوە لەلایەن ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە كۆشكی ئەلیزێ‌ پێشوازی لێكراو بەهۆی ئەو سەركێشیەیەوە لە كۆچبەرێكی نایاسایی خۆرئاوای ئەفریقاوە كە بەبێ‌ مۆڵەت كاریدەكرد، بووە هاوڵاییەكی فەرەنسیی خاوەن هەموو مافێك و كارێكیشی لە كەرتێكی گرنگی وڵاتانی ئەوروپا دەستكەوت.


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand