ئەمریكا چەند میلیشیایەكی عێراقی سەر بە ئێران سزادەدات
2018-09-13 09:52:14
(درەو میدیا):
چەند ئەندامێكی كۆماریی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا پلاندادەنێن بۆ پەسەندكردنی یاسایەك بە ئامانجی " نەهێشتنی هەژمونی ئێران" لە عێراق، ئەوەش بەوتەی یاریدەرەێكی ئەندامی كۆنگرێس كە بۆ ئاژانسی رۆیتەرز قسەیكردووە.
پرۆژە یاساكە كە رۆیتەرز دەڵێت كۆپییەكی بینیوە، سەپاندنی سزا بەسەر ئەو میلیشیا عێراقییانە لەخۆدەگرێت، كە ئێران كۆنترۆڵی كردون، هەروەها داواش لە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا کراوە لیستی ناوی ئەو میلیشیایانە بڵاوبكاتەوە كە كۆمەك و هاوكاری لە سوپای پاسدارانی ئێران وەردەگرن.
پرۆژە یاساكە ناوی " یاسای سزادانی ئەو كەسانەی كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن" ەو لەلایەن دەیڤید پیردۆ , تێد كروز و ماركۆ رۆبیۆ ئەندامانی كۆماریی ئەنجومەنی پیرانەوە ئیمزاكراوە و هاوكات یاسایەكی هاوشێوەش لە ئەنجومەنی نوێنەران بە پشتیوانی ئەندامی كۆماری تید بۆ پێشكەشكراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ لێدوانێك دەربارەی وادەی تاوتوێكردنی ئەو یاسایە لەلایەن لیژنەكانی كۆنگرێسەوە نەدراوە.
رۆژی سێشەمممەش كۆشكی سپی رایگەیانج ویلایەتە یەكگرتووەكان بەتوندی و یەكلاكەرەوە وەڵامی هەر هێرشێك دەداتەوە كە لەلایەن هاوپەیمانەكانی ئێرانەوە بكرێتە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە عێراق.
پێنجشەممەی رابردوو، بە هاوەن و موشەك هێرشكرایە سەر ناوچەی سەوزی شاری بەغداد كە بارەگاكانی حكومەت و باڵیۆزخانەكانی وڵاتانی بیانی و ئەمریكای تێدایە.