Draw Media

" ترەمپ رووبەڕووی كودەتایەك دەبێتەوە"

" ترەمپ رووبەڕووی كودەتایەك دەبێتەوە"

2018-09-09 19:57:31


(درەو میدیا):
ستیف بانون، گەورە راوێژكاری پێشووی كۆشكی سپی بۆ كاروباری ستراتیژی رایگەیاند دۆناڵد ترەمپ رووبەڕووی " كودەتایەك" دەبێتەوە، ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو وتارەكەی رۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاویكردەوە بەبێ‌ ناوهێنانی نوسەرەكەی و تێیدا وردەكاریی بوونی ئۆپۆزسیۆنی لەناو ئیدارەكەی ترەمپدا ئاشكراكردبوو.
بڵاوكردنەوەی وتارێكی ئیمزانەكراو بەناوی یەكێك لە گەورە بەرپرسانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپەوە، ئەو گریمانەیەی ترەمپی پشتڕاستكردەوە كە بەرگری لێدەكات و باوەڕی وایە ژمارەیەك لە كارمەندە باڵاكانی ئیدارەكەی وەك " دەوڵەتێكی سێبەر" بە نهێنی كاردەكەن بۆ شكستپێهێنانی ماوەی سەرۆكایەتییەكەی.
ستیف بانون لە سەردانێكی خێرادا بۆ ئیتالیا وتی:" ئەوەی ئەو رۆژە بینیتان زۆر مەترسیداربوو، ئەوە هێرشێكی راستەوخۆیە بۆسەر دامەزراوەكان و ئەوە كودەتایە".
رۆژنامەی نیویۆرك تایمز دەڵێت ئەو وتارەی رۆژی چوارشەمممە بڵاوكرایەوە بەرپرسێكی دیاری ئیدارەكەی ترەمپ نوسیوێتی بەبێ‌ ئەوە ناوەكەی ئاشكرابكات.
نوسەری وتارەكە رەخنەی لە " نەبوونی رەهەندی ئەخلاقی" لەلایی ترەمپ گرتووە و دەڵێت:" ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی ئیدارەكەی بە بەردەوامی لەناوەوە كاردەكەن بۆ شكستپێهێنانی بەرنامە و ئارەزووە خراپەكانی".


قەیرانێكی سیاسی راستەقینە
بانون راشیگەیاند لەماوەی رابردوودا كە سەرۆكێكی ئەمریكا رووبەڕووی هەمان ئاڵنگاری بوبێتەوە، ئەوە بوو لە میانی شەڕی ناوخۆی ئەمریكادا روویدا كاتێك ژەنەراڵ جۆرج بی. مەكلیلان لەگەڵ سەرۆك ئەبراهام لینكۆڵندا ناكۆك بوو.
بانون وتی:" وڵات لە هاوینی 1862وە قەیرانێكی لەو شێوەیەی بەخۆیەوە نەبینیوە، كاتێك ژەنەراڵ مەكلیلان و ئەفسەرە باڵاكان لە سوپای فیدراڵی كە هەموویان سەر بە دیموكراتەكان بوون، رایانگەیاند كە ئەبراهام لینكۆڵن شیاوی ئەوە نییە فەرماندەی گشتی بێت".
ترەمپ رۆژی هەینی رایگەیاند پێویستە وەزارەتی دادی ئەمریكا ناسنامەی نوسەری ئەو وتارە ئاشكرابكات و وتی ئەوە پرسی ئاسایشی نیشتمانییە.
مانگی ئابی 2017 ترەمپ بانونی لە پۆستەكەی دوورخستەوە دوای ناكۆكی لەگەڵ راوێژكارەكانی سەرۆك دەربارەی هەوڵەكانیان بۆ ئەوەی پارتی كۆماری خشتەی كارە ئابورییە نەتەوەییەكانی پەسەندبكات، بەڵام بانون لەو كاتەدا لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ تۆڕی " سی بی ئێس" رایگەیاند خۆی دەستی لە پۆستەكەی كێشاوەیتەوە و وتیشی:" دامەزراوەی كۆماریی چاوی لە پوچەڵكردنەوەی هەڵبژاردنەكانی 2016 و دوورخستنەوەی ترەمپە".
هەروەها بانون لە رۆما رایگەیاند:" گروپێك لە كەسایەتییەكان لە دامەزراوەی كۆمارییەكاندا باوەڕیان وایە كە ترەمپ شیاوی ئەوە نییە سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان بێت، ئەوەش قەیرانە".
وتیشی:" پیاوی پیلانگێڕییەكان نیم... وتم دەوڵەتێكی قوڵ نییە بەڵكو دەوڵەتێكی دیار و ئاشكرایە"
هاوكات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو وردەكارییانەی ناو كۆشكی سپی لیبراڵە پێشكەوتنخوازەكانی ناو پارتی دیموكرات، وەك بێرنی ساندەرز هۆشداریدا لەوەی كە دڵخۆش نەبن بەوەی لە كۆشكی سپیدا روودەدات و وتی:" وانەزانن ئەگەر دەسەڵاتان گرتەدەست كارەكە جیاوازدەبێت، چونكە ئەوە سیستمەی ئێستایەكە دەڵێت كە ئەو زۆر لەگەل بەئاگاترە".

سەرچاوە: " DW"

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand