Draw Media

 رۆژئاوای كوردستان لە نێوان ئەردۆغان و ترەمپ و ماكرۆندا

 رۆژئاوای كوردستان لە نێوان ئەردۆغان و ترەمپ و ماكرۆندا

2018-03-30 18:02:30


ئامادەكردن و وەرگێڕانی: نامیق رەسوڵ 
فەرەنسا نیازی خۆی بۆ نێوەندگیری لە نێوان توركیا و هێزەكانی سوریای دیموكراتی و یەپەگە ئاشكراكرد، ئەم هەڵوێستەی پاریس توڕەیی و نیگەرانی بەرپرسانی ئەنكەرەی لێكەوتەوەو ئەوەش لە كاتێكدایە لێپرسراوانی ئەمریكا رەتیدەكەنەوە هیچ زانیارییەكان دەربارەی پلانی دۆناڵد ترەمپ  بۆ كشاندنەوەی سوپای ئەمریكا لە رۆژئاواەی كوردستان هەبێت.
رۆژی پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە شێوەیەكی كتوپڕ رایگەیاند كە زۆر بە زوویی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا دەكشێننەوە و كێشەی سوریا بۆ لایەنەكانی تر بەجێدەهێڵن.
ئەمریكا نزیكەی 2000 هەزار سەربازی لە رۆژئاوای كوردستان جێگیركردووە  سەرەكیترین هاوپەیانی واشنتۆن لە سوریا كە هێزەكانی سوریای دیموكراتە تائێستا لەو پلانەی ترەمپ ئاگادارنین.
كینۆ گابرێل وتەبێژ بەناوی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز وتی"  هێشتا هەماهەنگی و كاری هاوبەشمان لە چوارچێوەی پرۆگرانی پاڵپشتی و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە هەموو ناوچەكاندا بەردەوامە."
وتیشی " لێدوانەكەی ترەمپ رون نییە و ئەو لێدوانی بەرپرسانی تری ئیدارەی ئەمریكاش نە رەتیانكردوەتەوە نە جەختیان لێكردو ەتەوە".
لێپرسراوانی ئەمریكا ئاگاداری پلانەكەوی ترەمپ نین؟
كاتێك دەربارەی كشاندنەوەی سوپای ئەمریكا لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان پرسیار لە هێزەر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كرا لەوەڵامدا وتی كە هیچ زانیارییەكی دەربارەی پلانێكی لەو جۆرە نییە، هاوكات رۆژی هەینی رایان دیلۆن وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە رێگەی ئیمیلەوە وەڵامی ئاژانسی رۆیتەرزی دایەوە رایگەیاند هیچ قسەیەك ناكات لەسەر پرۆسەكانی داهاتوو. دیلۆن وتیشی " رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی " داعش" هێشتا دوو ناوچەی لە سوریا بەدەستەوەماوە كە ئەوانیش ناوچەیەكی لە نزیك هەجینی سەر روباری فورات و ناوچەی دشیشەی نزیك سنوری عێراقە"
وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش راشیگەیاند بەهۆی ئەوەی كە هێزەكانی سوریای دیموكرات و هێزەكانی یەپەگە سەرقاڵی بەرپەرچدانەوەی سوپای توركیا هیچرشی هێزەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی كەمكراوەتەوە و وتی " هاوپەیمانی و هێزەكانی سوریای دیموكرات بەردەوام لەوەدەكۆڵنەوە كە چۆن هەلەكان بقۆزنەوە و گورز لە پاشماوەی داعش و تیرۆریستان بوەشێنن."
نیگەرانی و توەڕیی توركیا لە فەرەنسا
توركیا دەستپێشخەرییەكەی سەرۆكی فەرەنسای بۆ نێوندگیری لە نێوان ئەنكەرە و هێزەكانی سوریای دیموكرا رەتكردەوە، 
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لەمیانی پێشوازیكردنی لە وەفدێكی رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا هیوایخواست " بەهاوكاری فەرەنسا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دانوستان لە نێوان توركیا و هێزەكانی سوریای دیموكرات بەڕێوەبچێت" بە گوێرەی بەیاننامەیەكی كۆشكی ئیلیزێ‌.
توركیا بە رەهایی ئەو دەشتپێخەرییەی رەتكرەوە و بەكر بۆزداغ جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا رایگەیاند ئەو هەڵوێستەی فەرەنسا، پارس دەخاتە رێڕەوی بەریەككەوتن لەگەڵ توركیادا.
بۆزداغ  لە تویتێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وتیشی " هیوادارین فەرەنسا ئەو هەنگاوە نالۆژیكییە نەنێت  و ئەوانەی هاوكاری گروپە تیرۆریستییەكان دەكەن و پشتگیرییان دەكەن لەدژی توركیا .. هاوشێوەی تیرۆریستان دەبنە ئامانجی توركیا."
رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیاش رایگەیاند " زۆر دڵتەنگە" بەو هەڵوێستە " هەڵەیە" ی فەرەنسا، ئەردۆغان لە وتارێكی تونددا لە بەردەم ئەندامانی پارتەكە لە ئەنكەرە وتی " ئێوە كێن تا باسی نێوەندگیری لە نێوان توركیا و رێكخراوێكی تیرۆریستیدا بكەن؟". وتیشی " دەستوەرمەدەنە شتگەلێك كە سنوەركانی ئێوەی تێپەڕاندەوە، پێویستمان بە نێوەندگیر نییە."
لایخۆشیەوە مەولود چاوشئۆغڵۆ وەزیری  دەرەوەی توركیا هێرشی توندی كردە سەر فەرەنسا و وتی " ناكرێت بوترێت دەوڵەتێك كە پێشوازی لە یەكینەكانی پاراستی گەلی كورد بكات لە ئیلیزێ‌، بێ‌ لایەنە."
لەدوای كۆنترۆڵكردنی بەشێكی زۆری خاكی سوریا لەلایەن داعشەوە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هاوپەیمانێتییەكە نێودەوڵەتی  پێكهێناو تاكە هێزیش كە لەسەر خاكی سوریا هاوپەیمانی ئەم هاوپەیمانێتییە هێزەكانی سوریای دیموكراتە كە یەكینەكانی پاراستی گەل " یەپەگە گ و یەكینەكانی پاراستنی ژنان " یەپەژە" بڕبڕەی پشتی ئەو هێزە پێكدەهێنن، ئەنكەرە ئەم هێزە بە درێژەپێدەری پەكەكە دادەنێت و لەماوەی رابردوودا زۆر نیگەران و توڕە بووە لە مامەڵەی ئەمریكا و وڵاتانی تری ئەوروپا لەگەڵیدا.
لەماوەی رابردوودا توركیا و هاوپەیمانەكانی لە گروپە توندڕەوەكانی سوریا ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانیان بۆ كانتۆنتی عەفرینی رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد و دوای نزیكەی دوو مانگ لە بۆردومانی چڕ و شەڕی سەخت ئەو كانتۆنەیان داگیركرد و كۆنترۆڵیانكرد و ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هیچ كاردانەوەكیان نەبوو، ئێستا توركیا دەیەوێت بەرەو مەنبج و كانتۆنەكانی تر هەنگاوبنێت كە هێزەكانی ئەمریكای تێدایە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand