Draw Media

قامیشلۆ: لە شەڕی نێوان ئاسایش و هێزەكانی ئەسەددا 18 كەس كوژران

قامیشلۆ: لە شەڕی نێوان ئاسایش و هێزەكانی ئەسەددا 18 كەس كوژران

2018-09-08 18:44:29


(درەو میدیا):
ئەمڕۆ شەممە لە قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان شەڕ لە نێوان هێزەكانی ئاسایشی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاواو هێزەكانی حكومەتی سوریا روویدا و بەهۆیەوە 18 كەس كوژران.
فەرماندەیی ئاسایشی قامیشلۆ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كاروانێكی هێزەكانی رژێمی سوریا كە لە سێ‌ ئۆتۆمبیل پێكهاتبوون بەیانی ئەمڕۆ هاتونەتە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئاسایش و لەكاتی تێپەڕینیاندا بە خاڵێكی پشكنیندا بە چەكی سوك و مامناوەند تەقەیان كردووە و ئەوانیش بەرپەرچیانداونەتەوە و لە ئاكامدا 11 ئەندامی هێزەكانی حكومەتی سوریا كوژراون و دووانیش برینداربوون و حەوت كارمەندی ئاسایشیش گیانیان لەدەستداوە و یەكێتی تر برینداربووە.
بەشی هەرە زۆری شاری قامیشلۆ لەژێر كۆنترۆڵی یەكینەكانی پاراستنی گەلدایە جگە لە فڕۆكەخانە و چوارگۆشەی ئەمنی ناوەڕاستی شارەكە كە لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی حكومەتی سوریادایە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand