سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

عەبادی: ئامادەی دانیشتنی پەرلەمانی تایبەت بە بەسرە دەبم

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 ئەیلوول 2018

عەبادی: ئامادەی دانیشتنی پەرلەمانی تایبەت بە بەسرە دەبم

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختدەكاتەوە لەسەر خێرا دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەیی خۆشی دەردەبڕێت بۆ ئامادەبوون لە كۆبوونەوەیەكی پەرلەماندا بۆ تاوتوێكردنی دۆخی بەسرە.
نوسینگەی راگەیاندنی عەبادی لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت:" سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دكتۆر حەیدەر عەبادی جەختدەكاتەوە لەسەر بایەخی بەپەلە دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و پەكنەخستنی و پابەندبوون بە وادە دەستورییەكان بۆ جێبەجێكردنی ئەو ئەركانەی لەسەرشانییەتی".
هەروەها دەشڵێت:" سەرۆك وەزیران ئامادەی خۆی دەردەبڕێت بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەانی لەگەڵ وەزیرەكان و بەرپرسە پەیوەندیدارەكان بۆ تاوتوێكردنی دۆخی بەسرە و پێداویستییەكانی پارێزگای بەسرەی خۆشەویست و گرتنبەری رێوشوێنی پێویست بۆ كۆتاییهێنان بە نەهامەتییەكانی خەڵكەكەی و پێشكەشكردنی باشترین  خزمەتگوزاریی بۆیان."

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

پێگەی دەستوریی پارێزگاکان و پێکهێنانی هەرێمە فیدڕاڵییەکان لە دەستوری عێڕاق دا

null
پێش 21 کاتژمێر

سایتی شەفافیەت: داهاتی سلێمانی (49%) كەمیكردووە