سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری کۆبونەوەکەی سبەینێی پەرلەمانی عێراق ناکات

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 ئەیلوول 2018

بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری کۆبونەوەکەی سبەینێی پەرلەمانی عێراق ناکات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
سەرچاوەیەک لە بزوتنەوەی گۆڕان تایبەت بە "درەو میدیا"ی، ڕاگەیاند: کاندیدە دەرچوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری لە یەکەم دانیشتنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق ناکەن، کە بڕیارە سبەینێ ۳ی ئەیلول بەڕێوەبچێت.
لە وەڵامی پرسیارێکی "درەومیدیا" سەبارەت بەوەی ئاخۆ کاندیدە دەرچوەکانی بزوتنەوەکەیان کە ژمارەیان پێنج کەسە، تەنها دانیشتنی سبەینێ بایکۆت دەکەن یان بڕیاریانداوە بەشداری پرۆسەی سیاسی نەکەن، سەرچاوەکە وتی: بڕیاری بایکۆتی پرۆسەی سیاسیان نەداوە و ئێستا کاندیدەکانیان تەنها بایکۆتی یەکەم دانیشتن دەکەن، کە تیایدا کاندیدە دەرچوەکانی لیست و قەوارەکان سوێندی یاسایی دەخۆن.
ئەو بڕیارەی بزوتنەوەی گۆڕان لە کاتێکدایە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەو بزوتنەوەیە لەگەڵ هەریەک لە یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری پێکهێنانی فراکسیۆنێکی هاوبەشیان لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

توانای پاڵاوتنی نەوت لە عێراق (%13) زیادیكردووە

null
پێش 10 کاتژمێر

ڕەوشی كرێكاران‌و كارمەندانی  كەرتی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی

null
٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە