Draw Media

كۆمسیۆن زیاتر لە 42 هەزار كارمەند  دادەمەزرێنێت

كۆمسیۆن زیاتر لە 42 هەزار كارمەند  دادەمەزرێنێت

2018-09-02 15:25:52


( درەو میدیا):
بەپێی راگەیەنراوی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم  لە كۆی ( 177 هەزار و 686 )كەس كە داواكاریان پیشكەش كردوە كە وەك كارمەند لەسەر سندوقەكانی دەنگدان،پێویستیان بە ( 42 هەزار و 172 )كەس دەبێت.   
بە شێوەیەك  كە لە هەولێر ( 54 هەزار و 663 ) كەس و لە سلێمانی( 75  هەزار و 132 )كەس و لە دهۆك( 41 هەزار و 495 )كەس و لەهەڵەبجەش(6 هەزار و 396 )كەس داواكارییان پێشكەش كردووە.
كە لە كۆی ( 177 هەزار و 686 )كەس كە داواكارییان پێشكەشكردووە، ( 75 هەزارو 791 )كەس سڕاونەتەوە و تەنها( 101 هەزارو 895 )كەس ماونەتەوە.
بەو پێیەش  لە هەولێر( 15 هەزار و 305 )كەس و لە سلێمانیش( 16 هەزار و 280 )كەس و لە دهۆك( 9 هەزار و 615) كەس و لە هەڵەبجەش( 970 )كەس هەڵدەبژێرن.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand