Draw Media

ژنێك دەبێتە نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق

ژنێك دەبێتە نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق

2018-09-01 13:55:50


( درەو میدیا):
جینین هێنیس پلاسخارت, وەزیری پێشووی بەرگری هۆڵەندا دەبێتە  نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق " یونامی" و جێگەی یان كۆبیچ دەگرێتەوە، ئەوەش بە گوێرەی  راگەیەندراوێکی نوسینگەی رۆژنامەوانی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان.
لە راگەیەندراوەکەداهاتووە:" سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس نوێنەری هۆڵەندا جینین هێنیس پلاسخارت، وەك نوێنەری تایبەتی لە عێراق و سەرۆكی نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ هاوكاری عێراق دیاریكرد".
ئاماژەی بەوەشداوە كە پلاسخارت 20 ساڵ شارەزایی لە چالاكی سیاسیی و دیپلۆماتی هەبووە و ساڵی 2012 بۆ 2017 وەزیری بەرگری هۆڵەندا بووە و بەوەش دەبێتە یەكەمین ژن كە ئەو پۆستەی پێدەسپێردرێت.
جگە لەوەش جینین هێنیس پلاسخارت  ساڵی 2010 بۆ 2012 ئەندامی پەرلەمانی هۆڵەندا بووە و ساڵی 2004 بۆ 2010ش ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا بووە و لە تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لە كۆمسیۆنی ئەوروپا لە برۆكسل و ریگا و ئەمستردامیش كاریكردووە.


نوێنەرەكانی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق:
1-    سێرجیو ڤێیرا دی میلۆ: 14ی ئابی 2003  تا 19ی ئابی 2003 و لە تەقینەوەیەكدا لە بەغدا كوژرا
2-    ئەشرەف قازی : 14ی تەمموزی 2004 تا 18ی ئەیلولی 2007
3-    ئاد میلكەرت   :  7ی تەموزی 2009  تا یەكی تشریی 2011
4-    مارتن كۆپلەر : یەكی تشرینی یەكەمی 2011  تا ئابی 2013
5-    نیكۆلای میلادنیۆڤ : دووی ئابی 2013   تا 5ی شوباتی 2015
6-    یان كۆبیچ  : 5ی شوباتی 2010 تا ئێستا...

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand