Draw Media

ئێران موشەك رەوانەی عێراق دەكات

ئێران موشەك رەوانەی عێراق دەكات

2018-08-31 15:50:49


وەرگێڕان و ئامادەكردنی : نامیق رەسوڵ
چەند سەرچاوەیەكی ئێرانی و عێراقی و خۆرئاوایی رایدەگەیەننئێران موشەكی بالیستی پێشكەشی ئەو میلیشیا شیعانە كردووە كە هاوپەیمانی ئێرانن لە عێراقدا و تاران پەرە بە تواناكانی دەدات بۆ دروستكردنی موشەكی زیاتر بۆ دوورخستنەوەی هەر هێرشێكی چاوەڕوانكراو بۆسەر بەرژەوەندییەكانی لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها وەك رێگاچارەیەكیش بۆ لێدان لە دوژمنەكانی لە ناوچەكەدا.
هەر ئاماژەیەك كە نیشانی بدات ئێران سیاسەتی گەڕاندنەوەی موشەكە بەهێزەكانی بۆ عێراق پەیڕەودەكات، لەوانەیە ببێتە زیاتر ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا دوای كشانەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكە كە ساڵی 2015 وڵاتانی پێنج كۆ یەك لەگەڵ ئێراندا ئیمزایان كرد.
هەروەها دەشبێتە مایەی ئیحراجكردنی فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا ئەو سێ‌ دەوڵەتە ئەوروپییەی كە رێككەوتنە ئەتۆمییەكەیان ئیمزاكردووە و هەوڵدەدەن بۆ رزگاركردنی رێككەوتنەكە سەرەڕای گەڕاندنەوەی سزاكانی ئەمریكا بۆسەر تاران.
سێ‌ لێپرسراوی ئێرانیی و دوو سەرچاوە لە هەواڵگری عێراق و دوو سەرچاوە لە هەواڵگری خۆرئاوا بە ئاژانسی " رۆیتەرزیان" راگەیاندووە لەم چەند مانگەی دواییدا ئێران موشەكی بالیستی كورت مەودای بۆ هاوپەیمانەكانی لە عێراق رەوانەكردووە و پێنج لە لێپرسراوانەش رایانگەیاندوووە كە ئێران هاوكاری ئەو میلیشیایانە دەكات بۆ ئەوەی دەست بە دورستكردنی موشەك بكەن.
لێپرسراوێك بۆ رۆیتەرز وتی:" لۆژیك ئەوەیە كە ئێران پلانێكی جێگرەوەی هەیە ئەگەر هێرشی بكرێتەسەر".
وتیشی:" ژمارەی موشەكەكان زۆر نین، تەنها دەیان موشەكن، بەڵام ئەگەر پێویست بكات دەتوانرێت زیادبكرێت".
لەماوەی رابردوودا چەندینجار ئێران رایگەیاندووە كە چالاكییە موشەكییە بالیستییەكانی سروشتێكی بەرگریی تەواوەتیان هەیە و لێپرسراوای ئێران ئامادەنەبوون هیچ قسەیەك لەسەر ئەم هەنگاوە نوێیە بكەن.
هاوكات حكومەت و سوپاش لە عێراق ئامادەنەبوون هیچ قسەیەك لەو بارەیەوە بۆ رۆیتەرز بكەن.
ئەو موشەكانەی كە رەوانەی عێراق كراون لە جۆری " زلزال و فاتح 110 و زولفیقار" ن و مەوادەكەیان لە نێوان 200 بۆ 700 كیلۆمەتردایە، ئبەوەش شاری ریازی پایتەختی سعودیە و تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل لە مەودایەكدا كە دەتوانرێت لێبانبدرێت ئەگەر ئەو موشەكان لە باشوور یان خۆرئاوای عێراق جێگیربكرێن.
فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانیش كە بەرپرسە لە ئۆپەراسیۆنەكانی دەرەوەی وڵات لەو دوو ناوچەیەدا بنكەی هەیە و سێ‌ سەرچاوە بە رۆیتەرزیان راگەیاند قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس سەرپەرشتی ئەو پرۆگرامە دەكات.
لە ماوەی رابردووشدا وڵاتانی خۆرئاوا  بە كردەوە ئێرانیان تۆمەتباركردووە بەگواستنەوەی موشەك و تەكنۆلۆژیا بۆ سوریا و هاوپەیمانەكانی تری وەك حوسییەكان لە یەمەن و حزبوڵا لە لوبنان و وڵاتانی سوننەی دراوسێش لە كەنداو و هەروەها ئیسرائیل دوودڵی خۆیان بەرامبەر بە چالاكییەكانی ئێران لە ناوچەكەدا دەربڕیوە و وەك هەڕەشەیەك بۆسەر ئاسایشیان لێكیانداوەتەوە و بەرپرسانی ئیسرائیل ئامادەنەبوون لە پرسی گواستنەوەی موشەكەكان هیچ قسەیەك بۆ رۆیتەرز بكەن، و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رۆژی چوارشەممە وتی:" ئەوانەی بە سڕینەوەمان هەڕەشەمان لێدەكەن، خۆیان دەخەنە بەر مەترسییەكی لەو شێوەیە و بەهیچ جۆرێك لە جۆرەكان ئامانجەكەیان بەدی ناهێنن".


هێڵی بەرهەمهێنانی موشەكەكان
بەوەی ئەو سەرچاوە خۆرئاواییەی كە قسەی بۆ رۆیتەرز كردووە ژمارەی ئەو موشەكانەی كە ئێران رەوانەی عێراق كردووە لە دەیان موشەك تێناپەڕێت و ئامانج لێی گەیاندنی پەیامێكە بە ئەمریكا و ئیسرائیل بە تایبەتی دوای هێرشە ئاسمانییەكان بۆ سەر هێزە ئێرانییەكان لە سوریا و ئەمریكا ئامادەگییەكی سەربازیی ئاشكرای لە عێراقدا هەیە.
سەرچاوە خۆرئاواییەكە دەڵێت:" وادەردەكەوێت كە ئێران عێراقی كردووە بە بنكەی موشەكی بەرەی پێشەوە".
سەرچاوە ئێرانییەكان و سەرچاوەیەكیش لە هەواڵگری عێراق رایانگەیاند كە 18 مانگ لەمەوبەر بڕیارێك دراوە بۆ پشتبەستن بە گروپە چەكدارەكان بۆ بەرهەمهێنانی موشەك لە عێراق، بەڵام چالاكییەكە لەم چەند مانگەەی دواییدا زیادیكردووە و موشەكەكانیش گەیشتوون.
فەرماندەیەكی باڵای سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كە لەمیانی شەڕی عێراق- ئێراندا لە هەشتاكاندا خزمەتیكردووە لە لێدوانێكیدا بۆ رۆیتەرز دەڵێت:" بنكەی لەو شێوەیەمان لە زۆر شوێن هەیە لە نێویشیاندا عێراقن ئەگەر ئەمریكا هێرشمان بكاتە سەر، ئەوا دۆستەكانمان هێرشدەكەنە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكەدا".
سەرچاوە خۆرئاواییەكە و عێراقییە بۆ رۆیتەرزیان ئاشكراكردووە كە ئەو كارگانەی بۆ پەرەپێدانی موشەك لە عێراق بەكاردەهێنرێت لە ناوچەی زەعفەرانیەی خۆرهەڵاتی بەغدا و ناوچەی جرف ئەلسەخری باكوری كەربەلان و سەرچاوە ئێرانییەكەش دەڵێت كارگەیەكیش لە هەرێمی كوردستان هەیە.
ئەو ناوچانەش لەلایەن گروپە شیعەكانی وەك كەتیبەكانی حزبوڵا كە نزیكترین گروپن لە ئێرانەوە كۆنترۆڵكراون و سێ‌ سەرچاوەش ئاشكرایانكردووە كە چەند عێراقییەك لە ئێران مەشقیان لەسەر چۆنێتی بەكارهێنانی موشەكەكان كردووە.
سەرچاوەكەی هەواڵگری عێراق رایگەیاندووە كە كارگەی زەعفەرانییە لەسەردەكی سەددام حسێندا كڵاوەی جەنگی و مادەی سیرامیكی بەرهەمهێناوە كە بۆ دروستكردنی قاڵبی موشەكە بەكارهێنراوە و راشیگەیاندووە چەند گروپێكی شیعە بەهاوكاری ئێران لە ساڵی 2016ەوە كارگەیان نۆژەنەكردوەتەوە چالاكیان دەستپێكردوەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكردووە پشت بە چەند ئەندازیارێكی شیعە بەستراوە كە لە سەردەمی سەددام حسێندا لەو كارگەیە كاریان كردووە و دوای پشكنینی تۆمارەكانیان دەستیانكردووە بە بەگەڕخستنەوەی كارگەكە و چەند موشەكییش لە نزیك " جورف ئەلسەخر" تاقیكراونەتەوە.
لایخۆشیانەوە ئاژانسی هەواڵی ئەمریكا" سی ئای ئەی " و وەزارەتی بەرگری " پێنتاگۆن" ئامادەنەبوون لەسەر ئەو پرسە هیچ قسەیەك بۆ رۆیتەرز بكەنن بەڵام لێپرسراوێكی ئەمریكا كە بە مەرجی ئاشكرانەكردنی ناسنامەكەی قسەی بۆ ئاژانسەكە كردوووە جەختیكردوەتەوە كە تاران لەم چەند مانگەی دواییدا موچەكی بۆ گروپە عێراقییەكان رەوانەكردووە، بەڵام نەیتوانی جەختلەوەبكاتەوە كە ئایا هیچ توانایەك هەیە بۆ تەقاندنی ئەو موشەكانە لەو شوێنانەی ئێستایان.
سەرچاوە : رۆیتەرز
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand