Draw Media

ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستان لە 2025

ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستان لە 2025

2026-02-22 12:16:56



درەو: 


🔻 پاڵپشت بە داتاو ئامارەکانی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2025دا؛
🔹لە ساڵی 2025 (61 هەزار و 328) پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدراوەو زۆرترین رێژەی هاوسەرگیری لە پارێزگای سلێمانی بووە.
🔹 لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان (15 هەزار و 826) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە، بەرزترین رێژەی جیابوونەوە لە پارێزگای هەولێر بووە.
🔹 لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان (107) حاڵەتی ڕێپێدان بە ژن هێنانی دووەم تۆمارکراوەو بەرزترین رێژەی ژن هێنانی دووەم لە پارێزگای هەولێر بووە.
🔹 هۆکارەکانی لێکجابوونەوەکان لە "پارێزگای هەولێر" بە کۆمەڵێک هۆکاری دیاریکرشوە؛ کە حاڵەتەکانی نەگونجان زۆرترین هۆکاری جیابوونەوە بووەو (هەزار و 232) حاڵەت بووە بە ڕێژەی (15%) و لە دوای ئەویش  موبایل و تەکنەلۆژیا بە (هەزار و 66) حاڵەت و بە ڕێژەی (15%)، سێیەم بەرزترین هۆکاریش داوێن پیسی و خیانەت بووەو (918) حاڵەت بە رێژەی (13%)ی هۆکاری جیابوونەوە تۆمار کراوە.

 

هاوسەرگیری و هەڵوەشانەوەی خێزان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2025
ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان رۆژی (22/2/2026) داتاو ئامارو دادبینییە تۆمارکراوەکانی خۆی لە ماوەی (1/1/2025 – 31/12/2025) لە سەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی گەرمیان، بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکان؛
ئامارەکانی هاوسەرگیری
لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان (61 هەزار و 328) پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدراوەو زۆرترین رێژەی هاوسەرگیری لە پارێزگای سلێمانی بووە، وەک لە  (چارتی ژمارە (1)) هاتووە، بە جۆرێک؛
1.    لە سنوری پارێزگای هەولێر: (19 هەزار و 620) پرۆسەی مارەبڕین ئەنجام دراوە بە رێژەی (32%).
2.    لە سنوری پارێزگای سلێمانی: (25 هەزار و 687) پرۆسەی مارەبڕین ئەنجام دراوە بە رێژەی (42%).
3.    لە سنوری پارێزگای دهۆک: (12 هەزار و 955) پرۆسەی مارەبڕین ئەنجام دراوە بە رێژەی (21%).
4.    لە سنوری ئیدارەی گەرمیان: (3 هەزار و 66) پرۆسەی مارەبڕین ئەنجام دراوە بە رێژەی (5%).
چارتی ژمارە  (1)

 

ئامارەکانی لێکجیابوونەوە و تەڵاق
لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان (15 هەزار و 826) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە، وەک لە (چارتی ژمارە (2)دا هاتووە بەرزترین رێژەی جیابوونەوە لە پارێزگای هەولێر بووە، بە جۆرێک؛
1.    لە سنوری پارێزگای هەولێر: (3 هەزار و 878) حاڵەتی جیابوونەوە بە رێژەی (31%) تۆمار کراوە.
2.    لە سنوری پارێزگای سلێمانی: (5 هەزار و 745) حاڵەتی جیابوونەوە بە رێژەی (46%) تۆمار کراوە.
3.    لە سنوری پارێزگای دهۆک: (2 هەزار و 33) حاڵەتی جیابوونەوە بە رێژەی (16%) تۆمار کراوە.
4.    لە سنوری ئیدارەی گەرمیان: (728) حاڵەتی جیابوونەوە بە رێژەی (6%) تۆمار کراوە.
چارتی ژمارە  (2)

ڕێپێدان بە ژن هێنانی دووەم
لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان (107) حاڵەتی ڕێپێدان بە ژن هێنانی دووەم تۆمارکراوە، وەک لە (چارتی ژمارە (3)دا هاتووە بەرزترین رێژەی ژن هێنانی دووەم لە پارێزگای هەولێر بووە، بە جۆرێک؛
1.    لە سنوری پارێزگای هەولێر: (42) حاڵەت بە رێژەی (39%) تۆمار کراوە.
2.    لە سنوری پارێزگای سلێمانی: (39) حاڵەت بە رێژەی (36%) تۆمار کراوە.
3.    لە سنوری پارێزگای دهۆک: (283) حاڵەت بە رێژەی (24%) تۆمار کراوە.
4.    لە سنوری ئیدارەی گەرمیان: هیچ حاڵەتێک تۆمار کراوە نەکراوە.
چارتی ژمارە  (3)


هۆکارەکانی لێکجیابوونەوە و تەڵاق لە پارێزگای هەولێر
وەک لە داتاکانی ئەنجومەنی دادوەریدا ئاماژەی پێدراوە هۆکارەکانی لێکجابوونەوەکانی لە "پارێزگای هەولێر" بە کۆمەڵێک هۆکاری دیاریکردووە؛ کە حاڵەتەکانی نەگونجان زۆرترین هۆکاری جیابوونەوە بووەو (هەزار و 232) حاڵەت بووە بە ڕێژەی (15%) و لە دوای ئەویش  موبایل و تەکنەلۆژیا بە (هەزار و 66) حاڵەت و بە ڕێژەی (15%)، سێیەم بەرزترین هۆکاریش داوێن پیسی و خیانەت بووەو (918) حاڵەت بە رێژەی (13%)ی هۆکاری جیابوونەوە تۆمار کراوە، بڕوانە (چارتی ژمارە (4)) 
چارتی ژمارە (4)

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand