مالكی: ترەمپ زانیاری هەڵەی پێدراوەو چەواشەكراوە
2026-02-03 18:59:09
درەو:
نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "الشرقیە نیوز" :
🔹پێشتر هیچ گفتۆگۆ و رێككەوتنێكم لەگەڵ سودانی نەبوو، داوای دیداری كردو ئامادەیی دەربڕی بۆ ئەوەی سازشم بۆ بكات.
🔹لە كۆی (9) كاندیدەكە (6)یان دەرنەچوون لە لیژنەكە، ماینەوە سێ كەس و داوایان كرد لێكگەیشتن بكەین.
🔹پاشان پرسەكە كەوتە نێوان من و سودانی و داویان لێكردین خۆمان چارەسەری بكەین، سەرەنجام سودانی سازشی كرد بۆ من.
🔹كشانەوەی سودانی بەلامەوە كتوپڕبوو، چونكە بەردەوامبوو لەسەر كارەكانی و بەجدی كارەكانی رادەپەڕاند، خۆشی دەستپێشخەری كرد.
🔹هیچ مەرجێك لەنێوان من و سودانیدا نەبووە لەبەرامبەر كشانەوەی لە كاندیدبونی لە پۆستی سەرۆك وەزیران.
🔹مەسەلەی سازشكردنی من دەگەڕێتەوە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی، چونكە من لەلایەن ئەوانەوە كاندید كراوم.
🔹هەر پێشهاتێك رووبدات دەگەڕێینەوە بۆ چوارچێوەو لەوێوە هاتوین و لەوێوە دەڕۆێین.
🔹ئەگەر چوارچێوە بە دەنگی دوو لەسەر سێ هەر بڕیارێكی تر بدات، من پایەند دەبم پێوەی و دەكشێمەوە.
🔹ئەوانەی دەترسن لە گەڕانەوەی من بە رێگای ناڕاست هاتوونەتە پێشەوەوپێویستە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، ئەگینا من كێشەم لەگەڵ كەسدانییە.
🔹گروپە چەكدارەكان ئامادەییان هەبووە بۆ هاتنە ناو حكومەت و چەك دانان؛ پەیوەندییەكەی باشم هەیە لەگەڵیان و بەهۆی ئەو پەیوەندییەی هەمە لەگەڵیان متمانەیان پێمەو رێزم لێدەگرن.
🔹زانیاریم پێگەیشتووە لەبارەی قسەكانی ترەمپ، هەندێك لەوڵاتان زانیاری چەواشەكارییان داوەتێ، بەوەی من بگەڕێنمەوە هەندێك دەوڵەت ئارام نابێت.
🔹دەوترێت تویتەكەی ترەمپ لەناو عێراقەوە نوسراوە، من پێموتون پەرۆشم بۆ ئەوەی پەیوەندیم لەگەڵ ئەمریكا هەبێت، بەڵام ئەوە دەستوەردانە.
🔹زانیاریم هەیە لە كەسانی نزیك لە ناوەندی بڕیاری ئەمریكا، ئەوانیش سەریان سوڕماوە چۆن ئەوە روویداوە.
🔹من نوێنەرایەتی چوارچێوە دەكەم و دەستدەگرین بەمافی گەورەترین كوتلەوە، بەڵام دەمانەوێت ئەمریكا تێبگەیەنین كە ئێمە دژی كەس نین.
🔹من تا كۆتایی بەردەوام دەبم، بەڵام لە هەر وێستگەیەكدا چوارچێوە بیەوێت بڕیاری خۆی بگۆڕێت ئەو سا من ئامادەم.
🔹عێراق سزا نادرێت، بەیاننامەكانی وەزارەتی دەرەوەش بە ئاڕاستەی هێوركردنەوەی دۆخەكە بووە.
🔹من پەیوەندیم لەگەڵ ترەمپ نییە، بەڵام ئەگەر پێداچونەوە بكات و بزانێت ئەو كەسانەی تویتەكەیان پێنوسیوە چەواشەیان كردوە رەنگە بڕیارەكەی بگۆڕێت.
🔹تەنها هەڵسوڕێنەری كارەكانی ئەمریكا لە بەغداد ئەو پەیامەی گەیاندووە، هەر چەندە دووجار پێیوتوم كە ئەوان دەستوەردان ناكەن لە هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران.
🔹بۆیە گومانم هەیە لە تویتەكەی ترەمپ و لە پێشینەكانی، هەرچەندە دواین جار هەڵسوڕێنەری كارەكانی ئەمریكا پێیویتم كە تویتەكە راستە.
🔹هەڵسوڕێنەری كارەكانی ئەمریكا وتی، بەرژەوەندییەكانی ئێمە وادەخوازێت تۆ نەبیت بە سەرۆك وەزیران، منیش پێموت عێراقیش بەرژەوەندی هەیە و بە پرۆسەیەكی دیموكراتی هاتووم.
🔹گلەیم هەیە لە هەندێك لەو وڵاتان هەیە دەستوەردانیان كردووەو ترەمپیان هانداوە دژی ئێمە.
🔹بۆچی توركیاو قەتەر و سوریا دەستوەردانیان لەكاروباری عێراق كردووە.
🔹سوریا زۆر زیانی پێگەیاندوین كاتێك بەشار ئەسەد سەرۆكی بوو، ناوەندی راهێنانی تیرۆرستان بوو.
🔹بە بەشار ئەسەدم وت بۆچی پشتیوانی تیرۆر دەكەن، رەتیكردەوە، بەڵام كە بەڵگەكانم خستە بەردەمی، وتی من ئاگام لێ نییە.
🔹ئەگەر ئەحمەد شەرع پارێزگاری لە وڵاتەكەی كردو رێگری لە هاتنی تیرۆرستان كرد بۆ عێراق، ئێمە ئامادەین بۆ هاكاریكردن و دروستكردنی پەیوەندی.
🔹پرۆسەی سیاسی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار پەكیكەوتووە، تا سەرۆك كۆمار هەڵنەبژێرێت ناتوانرێت كاندیدی سەرۆك وەزیران رابسپێرێت.
🔹پارتی و یەكێتی هەردووكیان هاوپەیمانمانن و نامەوێت بكەوینە نێوانیانەوە بۆیە دەمانەوێت خۆیان لەسەر كاندیدێكی هاوبەش رێكبكەون.
🔹هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆك كۆمار لەگەڵ پرسی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم تێهەڵكێشبووە.
🔹شاندەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی كە چوونەتە هەولێرو سلێمانی بۆ یەكخستنی دیدو بۆچونەكان هیچ ئەنجامێكی نەبووە، ئەمرۆش كۆبونەوەیەك هەیە لە هەولێر هیوادارین بگەنە رێككەوتن.
🔹ئەگەر زانیم زیان بە بەرژەوەندییەكانی عێراق دەگات بێگومان دەكشێمەوە، بەڵام مەترسییەكە لەوەدایە، ئەگەر ئەمڕۆ بكشێمەوە مەترسییە بۆ سەر سەروەری عێراق و دواتر بڕیاری تریشمان بەسەردا دەسەپێنن.
🔹من ئەم پرسە رادەستی چوارچێوەی هەماهەنگی دەكەم و پابەندم بە بڕیاری ئەوانەوە.
