Draw Media

" دەوڵەتی یاسا و سائرون" بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلە دێنە هەولێر

" دەوڵەتی یاسا و سائرون" بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلە دێنە هەولێر

2018-08-26 12:46:10


(درەو میدیا):
هەفتەی داهاتوو دوو وەفدی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسای نوری مالیكی و هاوپەیمانی " سائیرون"ی موقتەدا سەدر  و " نەسر"ی حەیدەر عەبادی بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دەكەن.
رۆژنامەی حەیاتی لەندەنی لەسەر زاری چەند بەرپرسێكی كوردەوە ئاشكرایكرد، وەفدەكەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هەوڵدەدات حزبە كوردییەكان بە تایبەتی یەكێتی و پارتی پەیوەندی بەو كوتلە گەورەیەوە بكەن كە دەوڵەتی یاسا و فاتح لە هەوڵی پێكهێنانیدان و وەفدەكەی سائیرون و نەسریش هەوڵدەدات كورد لەگەڵ ئەوان هاوپەیمانێتی بكات و بەشداری كابینەی نوێی حكومەتی عێراق بێت.
رۆژنامەی حەیات راشیگەیاندووە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لاریان نیە لە چوونە ناو هەر هاوپەیمانێتییەكیانەوە بەو مەرجەی داواكارییەكانیان جێبەجێبكات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand