Draw Media

ئەنجومەنی ئاشتی غەزە

ئەنجومەنی ئاشتی غەزە

2026-01-17 12:41:35


درەو:

دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی بەیاننامەیەکەوە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا، دامەزراندنی "ئەنجومەنی ئاشتی" لە غەززە ڕاگەیاند 
ئەندامانی (ئەنجومەنی ئاشتی)ی لە غەززە سەربە ئیدارەی ترەمپ
-    ترەمپ خۆی سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكە دەكات
-    ئەنجومەنەكە سەرپەرەشتی كاری ئەو لیژنەیە دەكات كە بەشێوەیەكی كاتیی حوكمی غەززەو ئاوەدانكردنەوەی دەكەن و؛ پێكهاتوون لە خەڵكانی تەكنۆكراتی فەلەستینی. 
-    هەریەكە لە ئەندامانی (ئەنجومەنی ئاشتی) بەرپرسیارێتیی دۆسیەیەك لە غەززە دەگرنەئەستۆ

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاشتی
-    تۆنی بلێر – سەرۆك وەزیرانی پێشووی بەریتانیا 
-    ماركۆ رۆبیۆ- وەزیری دەرەوەی ئەمریكا
-     
-    ستیڤ ویتكۆف- نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ رۆهەڵاتی ناوەڕاست
 
-    جارید كۆشنەر- زاوای دۆناڵد ترەمپ
 
-    مارك روان- ملیاردێری ئەمریكی
 
-    ئەجای بانگا- سەرۆكی بانكەی نێودەوڵەتی
 
-    رۆبەرت گابریێل- راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا

-    نیكۆلای میلادینۆڤ- نێردەی پێشووی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كە دەبێت بە نوێنەری (ئەنجومەنی ئاشتی) لەسەر خاكی غەززەو سەرپەرەشتی لیژنە تەكنۆكراتە فەلەستینییەكە دەكات كە لە 15 كەس پێكهاتوون و كاروباری رۆژانەی كەرتی غەززە بەڕێوەدەبەن

ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی غەززە
•    ستیڤ ویتكۆف
•    جارید كوشنەر
•    تۆنی بلێر
•    مارك روان
•    نیكۆلای میلادینۆڤ- دەبێت بە نوێنەری باڵای غەززە
•    هاكان فیدان- وەزیری دەرەوەی توركیا
•    عەلی زوادی- دیپلۆماتكاری قەتەری
•    حەسەن رەشاد- سەرۆكی هەواڵگری میسر
•    ریم هاشمی- وەزیری ئیمارات بۆ كاروباری نێودەوڵەتی
•    یاكیر گابای- سەرمایەداری ئیسرائیلی
•    سیخرید كاخ- سیاسەتمەداری هۆڵەندی

 سەرچاوە: كۆشكی سپی

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand