Draw Media

کەرتی پەروەردە لە ساڵی 2025 داتا و زانیاری

کەرتی پەروەردە لە ساڵی 2025 داتا و زانیاری

2026-01-17 07:24:12


درەو:

ڕاپۆرتی فەرمانگەی میدیاو زانیاری
🔹 لە ئێستادا کەرتی پەروەردە (ملیۆنێک و 827  هەزار و 572) قوتابی لەخۆ دەگرێت.
🔹 تەنیا لە (2025)دا (8 هەزار و 836) قوتابی گەڕێندراونەتەوە بەرخوێندن.
🔹 (22 ملیۆن و 134  هەزار و 74) کتێبی خوێندن بە ڕەنگ و کوالێتیی بەرز بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2025) چاپ کراوە و خراوەتە بەردەستی قوتابییان.
🔹 بەشداریپێکردنی (2,500) هاونیشتمانی لە خولەکانی فێربوونی زمانی کوردی بەشێوەی ئۆنلاین و ناردنی (8 هەزار و 500) کتێبی کوردی بۆ قوتابخانەکانی دیاسپۆرا.
🔹 دانانی سیستەمی كارەبا بە وزەی خۆر بۆ (32) قوتابخانە، كە (25) قوتابخانەیان لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە و (7) قوتابخانەش لەلایەن ڕێکخراوی یونسێفەوە بووە.

بەدیجیتاڵیکردن و زیرەکیی دەستکرد:
* تەواوکردنی وەرگێڕانی بڕوانامە بۆ زمانی ئینگلیزی و عەرەبی تەنیا لە ماوەی (6) خولەکدا.
* بەردەستبوونی ئەپڵیکەیشنی (ئی-هەڵسەنگاندن) بۆ بەخێوکەران، بۆ ئاگاداربوون لە نمرە و هەڵسەنگاندنی منداڵەکانیان.

ژێرخانی مۆدێرن و ژینگەدۆست:
* کردنەوەی (30) قوتابخانەی نوێ و کارکردن لە (30) قوتابخانەی دیکەدا.
* بەستنی سیستەمی وزەی خۆر بۆ (32) قوتابخانە بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی  و یونسێف.  
* دابینکردنی (200) تەختەی زیرەک بۆ قوتابخانەکان بە بڕی (430 ملیۆن) دینار.
پرۆگرام و پەرتووکی خوێندن:
* چاپکردنی زیاتر لە (22 ملیۆن) کتێبی خوێندن بە کوالێتیی بەرز بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026).
* ئەنجامدانی گۆڕانکاریی زانستی لە (22) پەرتووکدا.
خوێندنی کوردی لە دەرەوەی وڵات (دیاسپۆرا):
بەشداریپێکردنی (2,500) هاونیشتمانی لە خولەکانی فێربوونی زمانی کوردی بەشێوەی ئۆنلاین و ناردنی (8 هەزار و 500) کتێبی کوردی بۆ قوتابخانەکانی دیاسپۆرا.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی ساڵی 2025دا چەندین کار و چالاکیی گرنگی بۆ پێشخستنی کەرتی پەروەردە ئەنجام داوە، ئەم ڕاپۆرتە بەشێوەیەکی پوخت، سەرجەم کار و چالاکییە گرنگەکانی وەزارەت بۆ میدیاکاران و هاووڵاتییان دەخاتە ڕوو: 

داتاکانی پەیوەست بە قوتابییان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان


گەڕانەوە بۆ خوێندن
لە ساڵی (2025)دا، (8 هەزار و (836 قوتابی گەڕێندرانەوە بەر خوێندن، بەمەش کۆی گشتیی قوتابییە گەڕێندراوەکان بۆ خوێندن لە کابینەی نۆیەمدا گەیشتە (42 هەزار و 107) قوتابی.

بەدیجیتاڵیکردنی خزمەتگوزارییەکان
لە ساڵی 2025 چەندین پلاتفۆڕمی دیجیتاڵی بۆ پێشخستنی کەرتی پەروەردە و ئاسانکاری بۆ قوتابییان و بەخێوکەرانی قوتابییان ڕاگەیەندراوە، وەك: 

1.    ئەپڵیکەیشنی (ئی – هەڵسەنگاندن)
لەسەر ئاستی کەرتی خوێندنی حکومی، ئەم خزمەتگوزارییە بەردەستە و بەخێوکارانی قوتابییان، دەتوانن لە ڕێگەی ئەم ئەپڵیکەیشنەوە ئاگاداری دۆخی منداڵەکانیان بن لەڕووی:
نمرەکانیان، هەڵسەنگاندنیان لەسەر حەوت ئاست، خشتەی وانەکانی هەفتانەیان، ئەرکی ماڵەوەیان، تاقیکردنەوەکانیان، ئاگادارییەکان و پەیامی قوتابخانە، ڕێنماییی پەروەردەیی. 

2.    قوتابخانەی دیجیتاڵی
کردنەوەی قوتابخانەی دیجیتاڵی، بە هەماهەنگی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتووی ئیمارات.

3.    بەدیجیتاڵیکردنی وەرگێڕانی بڕوانامە
بە دیجیتاڵکردنی وەرگێڕانی بڕوانامە بۆ زمانی عەرەبی و ئینگلیزی (بە ماوەی 6 خولەک)، هەروەها ئامادەکردنی نووسراوی پێویست بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان.

4.    پلاتفۆرمی دیجیتاڵیی قوتابخانەکەم
ئەم پلاتفۆرمە بە زمانی کوردی (شێوەزارەکانی سۆرانی و بادینی) و ئینگلیزی بەردەستە، زیرەکیی دەستکرد لەخۆ دەگرێت و پلاتفۆرمێكی دیجیتاڵیی کارلێککارانەیە لە پرۆسەی فێربووندا لە هەرێمی کوردستان.

5.    پلاتفۆرمی (بەراوردکاری)
ئەم پلاتفۆرمە تایبەتە بەو گۆڕانکارییانەی لە پڕۆگرامەکانی خوێندندا کراوە لەڕووی چەندیەتی و چۆنیەتی، لەنێوان ڕابردوو و ئێستادا.

دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان
1.    (30) باڵەخانەی نوێ كراونەتەوە.
2.    (30) باڵەخانە لە دروستكردندان.
3.    لەسەر بودجەی ئاژانسی کۆیکای کۆری بە بەهای (12) ملیۆن دۆلار:
•    دانانی بەردی بناغەی کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی.
•    دانانی بەردی بناغەی سەنتەری ڕاهێنانی مامۆستایان.
•    نۆژەنکردنەوەی کتێبخانەی زەیتوونە.
4.    نۆژەنکردنەوەی (43) باڵەخانە:
(10) باڵەخانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە
(22) باڵەخانە لەلایەن دامەزراوەی (کوردستان فاوندەیشن)
(10) باڵەخانە لەلایەن ئاژانسی کۆیکای کۆریا
(1) قوتابخانە لەلایەن دەزگای (ڕوانگە)

دانانی سیستەمی وزەی خۆر بۆ باڵەخانەی قوتابخانەکان
دانانی سیستەمی كارەبا بە وزەی خۆر بۆ (32) قوتابخانە، كە (25) قوتابخانەیان لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە و (7) قوتابخانەش لەلایەن ڕێکخراوی یونسێفەوە بووە.


گۆڕانکاری لە پەرتووکەکانی خوێندن
لە ساڵی (2025)دا گۆڕانکاری لە (22) پەرتووکی خوێندندا کراوە، بۆ ساڵی خوێندنی (2026 -2025) خرایە بەردەستی قوتابییان.

چاپکردنی پەرتووک
 (22 ملیۆن و 134  هەزار و 74) کتێبی خوێندن بە ڕەنگ و کوالێتیی بەرز بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2025) چاپ کراوە و خراوەتە بەردەستی قوتابییان.

خوێندن و فێرکردنی زمانی کوردی بۆ کوردستانییانی دیاسپۆرا 
لە چوارچێوەی گرنگیدانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە زمانی کوردی و کردنەوەی کۆرسی فێرکردنی زمانی کوردی بۆ کوردستانییانی دیاسپۆرا و پاڵپشتیکردنی قوتابخانە کوردیەکانی دەرەوەی وڵات، بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی چەندین هەنگاوی گرنگ نراون، وەك:
1-    دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی دەرەوەی وڵات.
2-    واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی پەروەردە و کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات.
3-    کردنەوەی کۆرسی چوارەمی فێرکردنی زمانی کوردی بەشێوەی سەرهێڵ (Online)، بە شێوەزارەکانی (سۆرانی، بادینی، کرمانجی)، بۆ کوردستانییانی دیاسپۆرا، لەم کۆرسەدا (2500) هاونیشتمانی بەشدارییان تێدا کردووە.
4-    چاپکردن و ڕەوانەکردنی (8500) کتێبی زمانی کوردی، بۆ ئەو قوتابخانە کوردییانەی دیاسپۆرا، کە لەلایەن کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە تۆمار کراون.
5-     فەراهەمکردنی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی وەزارەتی پەروەردە، بۆ ئەو قوتابخانانەی دیاسپۆرا، کە لەلایەن کۆنفیدراسیۆنەوە تۆمار کراون.
دابینکردنی تەختەی زیرەك
دابینكردنی (200) تەختەی زیرەک (سمارت بۆرد) بۆ ژمارەیەک لە قوتابخانەکانی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بڕی (430) ملیۆن دینار.

گرنگیدان بە ژینگەی قوتابخانەکان
1-    ڕاگەیاندنی هەڵمەتی (چاندنی داری زەیتوون)، بە پاڵپشتیی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا.
2-    ڕاگەیاندنی پرۆژەی ژینگەدۆستی بۆ (100) قوتابخانەی هەرێمی کوردستان، لەلایەن دامەزراوەی (کوردستان فاوندەیشن)، لە چوارچێوەی ئەم پرۆژەیەدا، باخچەکانی ئەو قوتابخانانە چاک دەکرێن و ئاوی پاکی خواردنەوەی سەد قوتابخانەی حکومی لە کوردستان، دابین دەکرێت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand