Draw Media

سبەینێ‌ تۆم باراك و مەزڵوم كۆبانی لە هەولێر كۆدەبنەوە

سبەینێ‌ تۆم باراك و مەزڵوم كۆبانی لە هەولێر كۆدەبنەوە

2026-01-16 16:30:32


 
درەو:
ماڵپەڕی "ئەلمۆنیتۆر"ی ئەمریكی دەڵێت: بڕیارە سبەینێ‌ شەممە، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا، لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەولێر کۆببێتەوە، لە چوارچێوەی  هەوڵە هاوبەشەکانی ئەمریکا بۆ رێگریکردن لە ململانێیەکی  سەرتاسەری لە نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریاو هێزەکانی سوریای دیموکرات بە سەرۆکایەتی کورد. 
ئەلمۆنیتۆر لە زاری سەرچاوەکانیەوە ئاماژە بەوەدەكات، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوکار بووە لە نێوەندگیری كۆبونەوەی رۆژی شەممە، كە بەهەمان شێوەی  بوونى متمانەی واشنتۆن و هێزەكانی سوریا دیموكرات، پەیوەندییەکی نزیکیشی لەگەڵ تورکیا هەیە کە لایەنێکی سەرەکیی پەیوەندیدارە.
ئەم کۆبونەوەیە لە سایەی هەڕەشەکانی حکومەتی کاتی سوریا دێت بۆ هێرشکردنە سەر شارۆچکەکانی باکوورو رۆژهەڵات کە لە ژێر دەستی هێزەکانی سوریای دیموكرات دایە، دوای ئةوەى هەفتەی رابردوو شەڕڤانانی کوردیان لە دوو گەڕەکی زۆرینە دانیشتوانی کورد لە حەلەب دوورخستەوە. 
پێدەچێت هەر جۆرە پێكدادانێكی دیکە رێککەوتنی ١٠ی ئازار هەرەس پێبهێنێت، کە ساڵی رابردوو لە نێوان کۆبانێ و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا واژۆکرابوو. 
رێککەوتنێکی نێوان دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پێویست سەیر دەکرێت بۆ سەقامگیرکردنی سوریا دوای زیاتر لە ١٤ ساڵ لە ململانێکان.
وتەبێژی نوسینگەی باراک رەتیکردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر خشتەی كارەكانی ئەو نێردەیە بدات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand