شاسوار عەبدولواحید: موئامەرەیان لە نەوەی نوێ كرد
2026-01-15 18:38:27
درەو:
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند:
- جارێکی تر جەخت لەسەر پڕۆژەکەی ساڵی رابردوویان دەکەنەوە کە با هێزەکانی دەرەوەی پارتی پێکەوە بەرەیەک دروستکەن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و گەڕانەوەی بودجە و داهات بۆ پەرلەمان بە شەفافی، لەسەر دەستگیرکردنیشی وتی، بە ناحەق دەستگیرکراوە بەڵام نەوەی نوێ بەردەوام دەبێت لە رەخنەگرتن و ئێستاش خاوەن پێگە و پەیوەندی زۆر و بەهێزن.
- کورسییەکانی نەوەی نوێ کەمینەکردووە و ئێستاش نەوەی نوێ پێگەیەکی بەهێزی هەیە و یەکەم هێزی ئۆپۆزسیۆنە، با هێزەکانی دەرەوەی پارتی پێکەوە هاوپەیمانێتییەک دروستبکەن، ئەگەر گۆڕانکاریی لە حوکمڕانیدا روونەدات ئێمە بەشداری لە حکومەتدا ناکەین
- چاڤیلاندم فرۆشتووە، پشكەكانیشیم فرۆشتووە، من نە مودیری چاڤیم نە ساحێبی چاڤیم
- ئێستاش ئەڵێم هەر باج نادەم، باجی چیم لەسەرە.
- لەبەر ئەوەی من لێرە نەبووم و لە زیندان بووم بۆیە توانراوە موئامەرە لە نەوەی نوێ بكرێت، بۆیە ئێمە ئیعتیبار بۆ ئەو كورسیانە دانانێنین
- بۆیە منیان دەستگیركرد بۆ ئەوەی بەشداری هەڵبژاردن نەكەم، چونكە پەیوەندییەكانم دەخستە گەڕ بۆ ئەوەی تەزویر و تەلاعوب نەكرێت.
- بەڵام لە هەڵبژاردندا تەلاعوبێكی زۆریان كردووەو هەڵبژاردنەكە جێگای گومانی زۆرە
- ئێمەو یەكێتی 40 كورسیمان هەیەو یەكگرتوو كۆمەڵ بێن 50 كورسیمان هەیە
- ئێستاش وەرن با پێكەوە سەرۆك وەزیرانێك هەڵبژێرین
- ئێستا نەوەی نوێ هێزی یەكەمی ئۆپۆزسیۆنەو هةڵبژاردنی داهاتووش دەیبینن.
* لەماوەی زیندانیكردنمدا (10) سكاڵان لەسەر بووە.
* یەكێك لە سكاڵاكان هی كەسێكی پارتیە، لە هەولێر.
* یەكێك لە سكاڵاكان هی یەكگرتووە لە هەڵەبجە هی ساڵی 2015.
* سكاڵایەك لە كەلار كراوە گوایە داوای خۆپیشاندانم كردووە.
* كەسێكی تر لە دەزگایەكی ئەمنیەو دەڵێت تەشهیرم پێكراوە
* داوایەك هی داواكاری گشتی هەولێرە.
* داویەك هی كۆیەیە لەسەر شەقامەكەی كۆیەیە دەڵێن بۆچی داوای چاككردنی دەكەن.
* داوایەك تەندروستی سلێمانی كردوویەتی.
-داوایەكی تر هی پشكەكانە، لە 2015ەوە دەیان داوا لەسەر پشكەكان هەبووەو داخراوە.
