بڕیارە ئەمڕۆ ئارام قادر دەبــــرێتە بەردەم دادگــــا
2026-01-13 07:18:27
درەو:
بڕیارە ئەمڕۆ ئارام قادر ببرێتە بەردەم دادگای سلێمانی (هەرچەندە ئەگەری دواخستنی هەیە بۆ رۆژێكی تر) ، دوێنێ لاهور شێخ جەنگی برایە بەردەم دادوەر و هەر دوێنیش دادوەر ئازادكردنی شاسوار عەبدولواحیدی رەتكردەوە هەرچەندە وادەی زیندانی تەواوكردووە.
* بڕیاربوو ئەمڕۆ ئارام قادر سەرۆكی پێشووی هاوپەیمانی ببرێتە بەردەم دادوەر لە دادگای سلێمانی، ئارام قادر بە پێی وتەی پارێزەرەكانی بە مادەی 1ی لە یاسای ژمارەی 21ی ساڵی 2003 كە تایبەتە بە كاری سیخوڕی دادگایی دەكرێت. بەڵام سەرچاوەیەك لە دادگای سلێمانی بە (درەو)ی راگەیاند دووجاری تر بڕیاربوو بیهێننە بەردەم دادگا نەیانهێنان ئەمڕۆ هێنانە بەردەم دادگای دواخراوە.
* دوێنی لاهور شێخ جەنگی و 11 لە هاوڕێكانی برانە بەردەم دادوەر لە دادگای سلێمانی تۆمەتەكانی تایبەت بوو بە مادەی 56 تایبەت بە تێكدانی ئارامی و مادەی 406ی تایبەت بە كوشتنی راستەوخۆ، كەیسەكەی بەمەبەستی ووردبینی رەوانەی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێركرا.
* دوێنێ پارێزەرانی شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ كەیسەكەیان بردە بەردەم دادوەر بەمەبەستی ئازادكردنی چونكە وادەی خۆی تەواوكردووە لە زیندان بەڵام بە بیانووی ئەوەی كەیسی تری لەسەرە دادوەر ئازادی نەكرد.
