Draw Media

بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا سەردانی رۆژئاوای كوردستان دەكات

بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا سەردانی رۆژئاوای كوردستان دەكات

2018-08-25 19:47:13


(درەو میدیا):
هاوكات لەگەڵ دانوستانی نێوان ئەنجومەنی سوریای دیموكرات و حكومەتی سوریا، بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سەردانی رۆژئاوای كوردستانی كرد بۆ تاوتوێكردنی داهاتووی ناوچەكە دوای كۆتاییهاتنی شەڕ.
چەند رۆژێكە ویلیام روباك، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە سەردانێك گەیشتوەتە رۆژئاوای كوردستان و لە یەكەم وێستگەیدا سەردانی كانتۆنی كۆبانێ‌ و مەنبەجی كرد و ئەمڕۆش شارۆچكەی شەدادیی بەسەركردەوە و بڕیاریشە رۆژانی داهاتوو سەردانی چەند ناوچەیەكی پارێزگای دێرزور بكات كە لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكراتدایە.
روباك لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان لە شەدادی وتی:" ئێمە ئامادەیت بۆ مانەوە هەروەك سەرۆك دۆناڵد ترەمپ بە روونی وتی، بۆ ئەوەی گەرەنتی كۆتاییهاتنی تەواوەتی داعش بكەین".
وتیشی:" هەروەها هەوڵەكانمان چڕدەكەینەوە بۆ پاشەكشێی هێزە ئێرانییەكان و بریكارەكانیان".


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand