سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دیاری نەکراو

بڕو داهاتی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم لە ڕێگەی "سۆمۆ"ەوە لەمانگی ڕابردوودا

بڵاوکراوەتەوە لە : 26 کانوونی یەکەم 2025

بڕو داهاتی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم لە ڕێگەی

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


شیكاری: درەو 

? پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی تشرینی دووەمی 2025دا؛
? بە تێکڕای ڕۆژانە (252 هەزار و 791) بەرمیل نەوتی هەرێم لە ڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق"سۆمۆ"ەوە هەناردەی بەندەری جەیهان کراوە.
? لە تەواوی مانگەکەدا (7 ملیۆن و 583 هەزار و 733) بەرمیل نەوتی هەرێم هەناردە کراوە، ئەو بڕەش (7%)ی کۆی هەناردەی نەوتی عێراقی پێکهێناوە.
? کۆمپانیای سۆمۆ بە تێکڕا بەرمیلک نەوتی بە (61.874) دۆلار فرۆشتووە، لە کاتێکدا لە ماوەی ناوبراودا تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا (63.8) دۆلار بووە.
? نەوتی هەناردەکراوی هەرێم، تێکڕای داهاتەکەی ڕۆژانە (15 ملیۆن و 641 هەزار و 277) دۆلار و لە تەواوی مانگەکەدا (469 ملیۆن و 238 هەزار و 310) دۆلار بووە.
? ئەگەر هەر دۆلارێک بەرامبەر بە (هەزار و 350) دینار هەژمار بکەین، ئەوا کۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە مانگی 11ی 2025دا بریتی دەبێت لە؛ (633 ملیار و 471 ملیۆن و 718 هەزار) دینار و لەگەڵ ڕادەستکردنی (120 ملیار) دیناری داهاتی نانەوتی، دەگاتە (753 ملیار و 471 ملیۆن و 718 هەزار) دینار، ئەم بڕەش تەنها (188 ملیار و 528 ملیۆن و 281 هەزار) دیناری کەمترە لەو بڕەی بۆ موچەی مانگێکی موچەخۆرانی هەرێم پێویستە.
? بەپێی زانیارییەکان، لە بەرامبەردا هەموو ئەمانەدا، نەحکومەتی هەرێم و نەحکومەتی بەغدا، ناچنە ژێر بەرپرسیارێتی خەرجکردنی موچە و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی 11ی 2025 هیچ موچەیەک وەرناگرن!

خشتە و گرافیک


دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا

null
پێش 12 کاتژمێر

بۆچی پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی تاران کرا

null
١١ ئاب ٢٠٢٦

گەشەپێدان و ناکۆکی لە پیشەسازیی گازی سروشتی لە هەرێم (2007–2026)